شبكة لالش الاعلامية

ل ڤى باژێرێ كوردستانێ 15 سانتیمه‌ترێن به‌فرێ بارینه‌

ل ڤى باژێرێ كوردستانێ 15 سانتیمه‌ترێن به‌فرێ بارینه‌

ZNA- هه‌ولێرrtt4ty

بارینی بەفر لە دوایین ڕۆژەکانی یەکەم مانگی پاییز بەرزاییەکانی دوو شاری کوردستانی لە پارێزگای ورمێ سپی پۆش کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی میهر، بارینی بەفر لە دوێنێ شەممە 2016 -10-15ەوە لە بەرزاییەکانی دوو شاری “خۆی و چاڵدران” دەستی پێکردووە و بەتایبەت شەوی رابردوو کویستانەکانی سپی پۆش کردووە و بەپێی دوایین پێشبینییەکان پلەکانی گەرما زۆر دابەزیون.

کەشوهەوای ورمێ لەم بارەوە رایگەیاندووە “پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کەلە کێوەکانی دەوروبەری چاڵدران زیاتر لە 15 سانتیمەتر بەفر باریوە، هەروەها لەناو شارەدێی چاڵدران شەوی رابردوو 17 میلیمەتر بووە و پیشبینی دەکرێت پلەی سەرما بگاتە 15 سەرووی سفر.

بارینی بەفر لە وەرزی پاییز و دابەزینی 10 بۆ 12 پلەی کەشوهەوا لە دەڤەری ورمێ لە کاتێک دایە کە هێشتا وەرزێڕان و بەتایبەت ئەوانەی ڕەزە ترێ و باخی سێویان هەیە، بەتەواوەتی بەرهەمی ئەمساڵیان کۆ نەکردووەتەوە و ئەمەش بووەتە نیگەرانیی وەرزێڕان و ترسی ئەوەیان هەیە بەرهەمەکانیان خراپ ببێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوای ورمێش هۆشداریی داوە کە پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە دابەزینی پلەکانی سەرما ببێتە هۆی سەرمابردوویی میوە و بەروبوومی وەرزێڕان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نۆژداره‌كێ دى ژى نیازا ئه‌نجامدانا چاندنا سەرێ مرۆڤى هه‌يه‌

Lalish Duhok

داكو پرچا ته‌ زوو سپی نەبت ڤان خوارنان بخۆن 

Lalish Duhok

خۆشگوزه‌رانيێ ته‌مه‌نێ دانيماركيان بۆ سه‌ر سه‌د سالان درێژكريه‌

Lalish Duhok