8 كهسێن كورد دناڤ فرۆكا ئۆكرانيا دا گيانێ خۆ ژ دهست دايه
K24 – ھەولێر
ژمارەی كوژراوە كوردەكانی نێو فڕۆكە ئۆكراینییەكە بۆ 8 كەس بەرز بوویەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر، ناوی پێنج لەو كوردانە ئاشكرا كرابوو كە ئەمڕۆ لە رووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی ئۆكراینیا گیانیان لە دەستدابوو. جگە لەوان رزگار رەحیمی و دوو ئەندامی بنەماڵەی تێدابووە كە خەڵكی سەقز بوون. رزگار قوتابی دكتۆرای ئەلیكترۆنی بووەو لێكۆڵەر و مامۆستای زانكۆ بووە لە وڵاتی كەنەدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی ئۆکرانی لە جۆری بۆینگ 737 بە 180 سەرنشینەوە لە تاران کەوتە خوارەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی