كانونی دووه‌م 03, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانى پێشوازى ل شانده‌كێ پەرلەمانێ ئه‌ورۆپا کر

مەسرور بارزانى پێشوازى ل شانده‌كێ پەرلەمانێ ئه‌ورۆپا کر

باسنيوز:
‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/3/2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى ‏حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى په‌رله‌مانتارانی يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به‌ ‏سه‌رۆكايه‌تيى سارا سكيتێدال سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق كرد.‏

شاندی پەرلەمانیی ئەورووپا کورتەیەکیان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دەربڕی و ئاماژەشیان بەوەدا کە پەرلەمانی ئەورووپا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە عێراقدا دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، سەرۆکی حکوومەت، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ساڵەدا دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری کرد و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی ئەوروپا تاوتوێ کرا .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi