ئهنجوومهنێ وهزیرێن ههرێما كوردستانێ كۆمبوو و چهند بڕیارێن نوو دان
باسنيوز:
ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، به سهرپهرشتیی مهسرور بارزانی كۆبوونهوهی ئاسایی ئهنجام دا و چهندی تهوهرێكی سهرهكیی تاوتوێ كران و بڕیاری پێویست لهبارهیانهوه درا.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایه سەر ئەنجامی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بهوهش كرا، ئەم ڕێککەوتنە، دەسکەوتێکی گرنگە و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ. دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی فیدرڵ، محەمەد شیاع سوودانی کرا بۆ هەوڵ و کارکردنی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.
هەروەها سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە توانیان ئەم ڕێککەوتنە بە ئەنجام بگەیەنن بەبێ ئەوەی سازش لە سەر هیچ مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستان بکەن.
ڕوونیشی كردهوه، دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو، بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان بڕی، هەرێمی کوردستان ناچاربوو نەوت هەناردە بکات و ڕێکارەکانی هەناردەکردنی نەوتیش یاسایی و دەستووری بوون و لە چوارچێوەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێم نەوتی هەناردە کرد.
له كۆبوونهوهكهدا مهسرور بارزانی، ئاماژهی بهوهش دا، “هیوادارین ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆی و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت و ببێتە بنەمایەکی باش بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.”
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەد، ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، پوختەیەکیان دەربارەی ئامانج و پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانی پڕۆژە یاسای ( وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان) خستەڕوو.
ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە، باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستی و چاکسازیکردنە لە سیستەمی تەندروستی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی کارکردن لە کەرتی گشتی و تایبەت و ڕەچاوکردنی مافەکانی نەخۆش.
دوای خستنەڕووی چەندین تێبینی و سەرنج لە سەرپڕۆژە یاساکە، بڕیاردرا پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاساکەدا بکرێتەوە و بە لەبەرچاوگرتنی تێبینی و سەرنجەکان و بە ئاڕاستەی زیاتری دەوڵەمەندکردنی پڕۆژە یاساکە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند بکرێت.
بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی بابەتی بەرزی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ سەرەڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و چۆنیەتی چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی گرانی نرخ لە بازاڕەکاندا.
لەمبارەیەوە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان و وەزیره پەیوەندیدارەکان، ڕوونکردنەوە و زانیاری و ڕاسپاردەی پێویستیان بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان و نرخی کاڵاکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لە سەر گوزەرانی هاووڵاتییان خستەڕوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی