شبكة لالش الاعلامية

د. ماجید شنگالی:بارزانی ل شنگالێ ئەفسانا داعشێ تێك شكاند

د. ماجید شنگالی: بارزانی ل شنگالێ ئەفسانا داعشێ تێك شكاند

شنگال-KDP.info-ImageThumb

كەسایەتییەكی ئێزدییەكان، باس لە ڕۆڵى (سەرۆك بارزانی) دەكات لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی شنگال و دەڵێت: “(بارزانی) بەڵێنی خۆی بۆ شنگالییەكان بردە سەر و لەوێوە ئەفسانەی داعشی تێك شاند”.

(د. ماجید شنگالی)، كەسایەتیی ئێزدی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “لە ڕۆژی داگیركردنی شنگالەوە، شنگالییەكان پەیامێكیان هەیە و ئەویش لەناوبردن و قەڵاچۆكردنی تیرۆرە، لەو ڕۆژەوەی داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، دەستی كرد بە كوشتن و تەعەداكردن لە خەڵك و بردنی كچ و ژنی ئێزدییەكان، دواتر كوشتن و قەتڵوعامكردنی گەنج و پیری شنگالی بە بێ هیچ ویژدانێك، لە هەموو ڕووداوەكان ترسناكتر لە ژێر پەردەی ئاییندا دەستیان كردووە بە رەوایەتیدان بە منداڵ و كچی ئێزدی بەوەی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بكەن”.

(شنگالی) گوتیشی: “ئێمە وەك ئێزدییەكان هیچ كات رێگا نادەین ئەو ڕووداوە بە ئاسانی بەسەر تیرۆرستاندا دەرباز ببێت، هەوڵ دەدەین لە رێگای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كچ و ژنانەی ماوون لە ژێر دەستی داعش ڕزگاریان بكەین و بگەرێنەوە بۆ ژیانی خۆیان، گرینگیشە لە رێگای حكوومەتەوە كار بۆ قەرەبووكردنەوەی دەروونیی ئەوانە بكرێت كە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە زەرەرمەند بوون”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێ: “لەم رۆژە ڕەشەدا پەیاممان بۆ خەڵكی خۆمان ئەوەیە كە ڕۆژێك دێت هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ سەر خاك و ئاوی خۆمان و شنگال ده‌گەرێتەوە دۆخی جاران، ئەوانەیشی دەستیان لەگەڵ داعش هەبووە سەرجەمیان ڕووبەڕووی دادگا و سزادانیان بكەینەوە”.

ئەوەیشی خستە روو: “(سەرۆك بارزانی) وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئەوەی سەلماند كە شنگال ناوچەیەكی كوردستانییە و دەستی لێ هەڵناگیرێت، (بارزانی) بە ئازادكردنەوەی شنگال و چوونەوەی پێشمەرگە، ناسنامەی كوردایەتیی بۆ شنگال دووپات كردەوە، بە فەرماندەیی سەرۆكی هەرێم شنگال ئازاد كرا، ئەفسانەی داعش تێك شكێنرا و لە دوای ئازادكردنەوەی شنگالیش بە فەرمانی (سەرۆك بارزانی) راستەوخۆ هێزێك بۆ شنگالییەكان دروست بوو كە ئێستا خۆیان پارێزگاری لە ناوچەكانی خۆیان دەكەن”.

(ماجید شنگالی) ده‌شڵیت، خەڵكی شنگال و (سەرۆك بارزانی) ئەڵقەیەكی پێكەوە گرێدراون و ئێمە سوپاس بۆ (بارزانی) دەنێرین كە دووبارە ناوچەكەمان گەڕایەوە و، دڵنیاین كە هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال بەردەوام دەبێت، هەروەها لە رێگای رێكخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكانەوە كار دەكرێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو ناوچانە ئاوەدان بكرێنەوە كە دروستكردنی ئەو لینكە بە هەوڵ و تەقەلای (سەرۆك بارزانی) دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش جه‌ژنا چلێ هاڤينێ ل چينا فه‌قيران پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

گونده‌كێ نوو ب ناڤێ كۆچۆ دێ هێته‌ دروستكرن

Lalish Duhok

وەزارەتا شەهید وئەنفالكریان: كارەكێ‌ مەزن لسەر جینۆسایدا شنگال هاتیە ئەنجام دان

Lalish Duhok