شبكة لالش الاعلامية

ئێزدی پشته‌ڤانيێ ل پێشنیاره‌كا بارزانی دکن

ئێزدی پشته‌ڤانيێ ل پێشنیاره‌كا بارزانی دکن

باسنيۆز:d7c558dc4cfe14ea55ddf2fa7a14d8b1_L

نوێنەری ئێزدییەکان لە په‌رلەمانی کوردستان، پشتیوانی لە پێشنیارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی شنگالێکی نوێ دروست بکرێت.

شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بارزانی لە باوەڕێکی تەواوەوە پێشنیاری ئەو بابەتەی کردووە و بەلای شەنگالییەکانەوە جێگای بایەخە”. ڕوونیشی کردەوە: “کارێکی زۆر باشە ئەو پێشنیارە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە شنگال 80%ی وێران بووە، دووەم ئەو پارەی لە ئاوەدانکردنەوەی شنگا خەرج دەکرێت، با لە شنگالی نوێ خەرج بکرێت و ئەم شنگالەی ئێستا وەک سیمبول بمێنێتەوە، خاڵی دواتر لەبەر ئەوەی ساڵانی پێشوو بەعس تەعریبی شنگالی کردووە، بە پێدانی پارچە زەوی، ئێستا شنگالی رەسەن دەمێنێتەوە و دووبارە شارێکی نوێ ئاوەدان دەکرێتەوە”.
شێخ شامۆ ئەوەشی بۆ (باسنیوز) گوت: “ئەم جارە شنگالێکی نوێ پەیدا دەبێت کە سەرجەم پێکهاتەکان بە ئایینە جیاوازەکانەوە ژیانێکی نوێ دروست بکەن”.
ڕۆژی 3\8\2016 و لە یادی کارەساتی شنگال، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری کرد، شەنگالی نوێ دروست بکرێت و شاری شنگالی ئێستا، وەک هێمای قوربانیدان بمێنێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێزدی داخواز دكه‌ن ب زووترین وه‌خت كچ و ژنێن ده‌ستێن داعشێ دا بێنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

پرۆژه‌يه‌ك ل دۆر ئاينێن هه‌رێما كوردستانێ دئێته‌ به‌رهه‌ڤكرن

Lalish Duhok

رێكخراوەكا خێرخوازی بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ سنوونێ‌ خەلاتكر

Lalish Duhok