شبكة لالش الاعلامية

٣٦هەزار كەس ڤه‌گه‌رياينه‌ شنگالێ

٣٦هەزار كەس ڤه‌گه‌رياينه‌ شنگالێ

شنگال-KDP.info-ImageThumb (1)

قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، تا ئێستا ٣٦هەزار كەس گەڕاونەتەوە شنگال و سنوون و دەوروبەری؛ گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە بەردەوامە بەڵام بە گوێرەی پێویست نییە.

(مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچكەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “ڕەوشی ئاسایش و ئەمنیەتی شنگال و دەوروبەری زۆر باشە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بە دەوروبەری شنگال و ناوچەكانی دیكەدا هێزی پێشمەرگە بڵاو بووەتەوە؛ تا ئێستا ٣٦هەزار كەس بە ئیسراحەت گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە شنگال و سنوون و دەوروبەر؛ گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە بەردەوامە بەڵام هێشتایش ماویەتی.”

گوتیشی: “بەغدا یارمەتی دارایی پێشكەش بە پەكەكە دەكات، ئەوەیش بۆ ئەوەیە كە فیتنە و دووبەرەكی لە شنگالدا بنێنەوە و، نەهێڵن خەڵكی شنگال بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ ئێمە ئەمریكا و، نەتەوە یەكگرتووەكانیشمان تێ گەیاندووە پەكەكە دەبێ شنگال چۆڵ بكات و بگەڕێتەوە شوێنی خۆی؛ ئەوان دەڵێن پاش ڕزگاركردنی سنووری شارۆچكەی شنگال ئەوان ناوچەكە چۆڵ دەكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤیان دەخیل:هەول د دەین ئەو گرتيێن بۆ ده‌رڤه‌ى عێراقێ هاتينه‌ ڤه‌گوهاستن ڤه‌گه‌رينين

Lalish Duhok

میرێ ئێزديان داخواز دكت شنگال ببته‌ پارێزگه‌هه‌ك سەر ب ھەرێما كوردستانێ

Lalish Duhok

مەحما خەلیل:خه‌لكێ ڤه‌گەريايه‌ شنگال جاره‌كا دی ئاوارە دبن

Lalish Duhok