شبكة لالش الاعلامية

ل مەزارێ شەرفەدین جەژنا “ئێزی” ب رێڤه‌ چوو

ل مەزارێ شەرفەدین جەژنا “ئێزی” ب رێڤه‌ چوو 

رووداو – شنگال2

لە مەزاری شەرفەدینی کوردانی ئێزدی لە شنگال یادی تەوافی ئێزی دەکرێتەوە و مەراسیم بۆ ئەو یادە دەگێڕن، مجێوری قوبای ئێزی دەڵێت رۆژێکی تەواو یادی ئەو جەژنە دەکرێتەوە.

پێشەوا پەهلەوی، پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند “بەرەبەیانی رۆژی هەینی 2-9-2016 کوردانی ئێزدی روو دەکەنە مەزاری شەرفەدین لە شنگال و یادی جەژنی ئێزی دەکەنەوە”.

خێرۆ ئەلیاس، مجێوری قوبا ئێزی لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی یادی تەوافی ئێزی و بەڕێوەچوونی رێوڕەسم بە رووداوی راگەیاند “ئەمڕۆ جەژنی ئێزییە و لەدوای کاژێر 10:00ی بەرەبەیان کوردانی ئێزدی کۆدەبنەوە و پێشوازی لەو رۆژە دەکەن”.

مجێوری قوبا ئێزی لەبارەی بەردەوامی ئەو رۆژە و بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە ئاماژەی بەوەشدا کە “بەڕێوەچوونی ئەو مەراسیمە رۆژێکی تەواو دەخایەنێت و خەڵکی سەردانمان دەکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەیاما پیرۆزباهیا سەرۆک ( مسعود بارزانی) ب هەلکەفتا جەژنا جەمایا ئێزدیان.

Lalish Duhok

بابێ ئه‌شواق: مه‌ژ ده‌ستێ داعش بپارێزن

Lalish Duhok

کچه‌کا ئێزدی هاتە رزگاركرن

Lalish Duhok