بابە شێخ ب گەشتهكا فەرمی بەرەف ئەمریكا ب رێكهفت
باسنيۆز:
ئەمڕۆ سێشەممە بابەشێخ خرتۆ سەرۆکی جڤاتی رۆحانیی ئێزیدییان و مەرجەعی باڵای ئێزیدییەکانی جیهان بەگەشتێكی فەرمی بەرەو ئەمەریكا بەڕێدەكەوێ و بەشداری ڕێوڕەسمی دەستنیشانكردنی خاتوو نادیە موراد كەسایەتی ئێزیدی وەك باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.
بابەشێخ لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتەكەی بەرەو ئەمەریكا دەستپێكرد، كە مەبەستی بەشداریكردنە لە مەراسیمی بەفەرمی دەستنیشانكردنی نادیە موراد كچە چالاكوانی ئێزیدی و ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، وەك باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان.
رێورەسمەكە لە بارەگای سەرەكی نەتەوە یەمگرتووەكان لە نیویۆرك بەڕێوەدەچێ و تیایدا بان كی مون ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان و كەسایەتی سیاسیە جیهانییەكان ئامادەی دەبن.
نادیە موراد، کچە کوردێکی تەمەن 23 ساڵی ئێزیدییە و خەڵکی شاری شنگالە، دوای داگیرکاریی داعش بۆ ناوچەکەیان، خۆی و سەدان ژن و کچی دیکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنران، دواتر خۆی رزگار کرد.
ئەو کچە کوردە ئێزیدییە بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیی کچانی ئێزیدیی رزگاربووی ژێر دەسەڵاتی داعش و قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەبێت.
پێشتر نادیە موراد لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، چیرۆکی دەستدرێژییەکانی داعشی گێڕایەوە، کە کرابوونە سەر خۆی و کچانی دیکەی رفێندراو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
