شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: شنگال تەنها پێتڤى ب پێشمەرگەى یە

مەحما خەلیل: شنگال تەنها پێتڤى ب پێشمەرگەى یە

شنگال-KDP.info-imagethumb

قایمقامی شنگال دەڵێ، دەبێ پەکەکە شنگال چۆڵبکات چونکە ئێمە پێویستیمان پێیان نییە و تەنیا پێویستیمان بە هێزی پێشمەرگەیە.

مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری داوە کە هیچ هێزێکی بیانی لە خاکی عێراق نەمێنێتەوە، وەک موجاهدی خەلک و تورکیا و پەکەکە بۆیە ئێستا شنگال بەپشتیوانی پێشمەرگە دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، کاتی خۆی پێشمەرگە چووە کۆبانێ دوای تەواوبوونی ئەرکی گەڕایەوە بۆیە ئەگەر پەکەکەیش هاتووە ئێمە پێویستمان پێیان نییە ئەوەتا پێشمەرگە بەتەواوی پاراستوویەتی.

مەحما خەلیل گوتی: “پێش دوو ڕۆژ گەورەترین هێرشی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوای شنگال بوو لە (تل گرعزێر) و (جردانێ) کە لەلایەن پێشمەرگەوە شکێنرا و ٧٠ کوژراوی داعش هەبووە واتە لەم هێرشە گەورەیە جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێکی دیکە بەشداری نەکرد ئیتر ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە شنگال بەس پێویستی بە پێشمەرگەیە نەک هێزێکی دیکە”.

گوتیشی: “نامانەوێت پەکەکە شنگال بکاتە ململانێی هەرێمی و مەرامی سیاسی خۆی جێبەجێ بکات تا وای کرد کە تورکیا هەڕەشەی مانەوەی هێز لە عێراق بکات”.

ئەوەشی خستە ڕوو: لەبەر ژەوەندی پەکەکە و کوردستان و عێراق و هەموو دنیایە پەکەکە لە شنگال بکشێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاگه‌هداريه‌ك ژ بنگه‌هێ لالش

Lalish Duhok

حەشدا شەعبی بۆ دووبارە جینۆسایدكرنا ئێزدیان هاتیە شنگالێ‌

Lalish Duhok

دەرچوویێن ساخلەمیێ‌ یێن دەڤەرێن ژ دەرڤەی ئیدارا هەرێما كوردستانێ‌ دێ‌ ئێنە دامەزراندن

Lalish Duhok