فۆکس نیوز بهحس ل چیرۆکێن کچێن رزگاربوويێن ئێزدی دکت
ZNA – ھەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمریکی باس لە چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو کچە ئێزدییانە دەکات کە لەدەستی داعش ڕزگار کراون.
کەناڵی (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە ناوی (دوو ساڵ لە دۆزەخ، ژێردەستەیەکی پێشووی داعش بە کەسوکار و منداڵەکانی شاد بووەوە)، بەسەرهاتی ئەو کچە ئێزدییانە دەگێڕێتەوە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا بوون و لەئێستادا و دوای ئازادکرانیان لە هەرێمی کوردستان دەژین.
ئەو کچە ئازادکراوانە بۆ فۆکس نیوزیان ڕاگەیاند: کە ئەوان بە هەوڵی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئازاد کراون و ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژین.
لەو ڕووەوە ڕاپۆرتەکە هەوڵدانی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادکردنی کچان و ژنانی کوردی ئێزدیی بندەستی داعشی وەک پشتگیرییەکی ستراتیژی ناوبردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
