ههتا نۆكه 3500 گرتيێن كوردێن ئێزدی د دەستێ داعشێ دا ماينه
باسنيۆز:
حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی كوردە ئێزیدییە رفێنراوەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە هێشتا زیاتر لە 3500 هاووڵاتی كوردی ئێزیدی بەبارمتە لەدەست داعش ماونەتەوە.
قائیدی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە شاری دهۆكەوە گوتی تا ئێستە هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ رزگاركردنی بارمتەكان لە دەست چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
قائیدی گوتیشی كوردە ئێزیدیە بەبارمتە گیراوەكان لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ پێكهاتوون و منداڵ و گەنج و پیریشیان لەنێودایە.
هەروەها ئەوەشی گوت كە لەوەتەی مانگی ئابی 2014ەوە تا ئێستە 2782 كوردی ئێزیدی رفێنراو، ئازاد كراون، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
