ڤیان دەخیل: ئەگەر بەغدا ھاريكاريا پەكەكێ نەكت،نكارن ل شنگالێ بمينن
شنگال-KDP.info-
نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، تاوەكو پەكەكە لە شنگال بێت، مەترسی لەسەر دۆخی ناوچەكە ھەیە، بەڵام ئەگەر حكوومەتی عێراق ھاوكارییان نەكات، ناتوانن لە شنگال بمێننەوە.
(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “تاوەكو ھێزە غەیرە عێراقی و كوردستانییەكان لە شنگال بوونیان ھەبێت، مەترسی لەسەر دۆخی شنگال ھەیە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەوڵ دەدات تا بتوانی بە ئاشتی و گفتوگۆ ئەو كێشەیە چارە بكات، ئەگەر ئەمە سەری نەگرت، پێویستە بڕیارێكی زۆر بەھێز بدرێت بۆ ئەوەی ئەو ھێزانە لە شنگال نەمێنن”.
(دەخیل) گوتیشی: “بەغدا ھاوكاریی ئەو ھێزانە دەكات، ئەگەر ئەوان ھاوكارییان نەكەن لە رووی ماددی و چەكەوە، بڕوا ناكەم ئەوان بتوانن لە شنگال بمێننەوە، بەڵام ھاوكارییەكی باشی ئەو هێزانە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەكرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گوتی، سەرۆكی حكوومەتی عێراق خۆی باسی لەوە كردووە ھاوكاریی ٥٠٠ چەكداری پەكەكە لە شنگال دەكەن.
ئەوەیشی خستە ڕوو: “راستە لە ڕووی سیاسییەوە گرینگە، بەڵام لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە زۆر گرینگترە كە فكر و سیستەمی پەكەكە لەگەڵ ئێمە ناگونجێت، چونكە ئێمە رازی نابین كچ و منداڵەكانمان بچنە ناو پەكەكە و جارێكی دیكە نەگەرێنەوە، ئەمە لای كوردانی ئێزدی جێگەی قبووڵ نییە و رازی نابین”.
دەشڵێت: “ئەمە كێشەیەكی گەورەیە، لەبەر ئەوەی چەندین خێزان ھاتوونەتە لای ئێمە و باسیان لەوە كردووە منداڵ و كچەكانیان چوونەتە لای پەكەكە و داوای گەڕانەوەیان دەكەن، كە ئەمە كێشەیەكی زۆر گەورەیە بۆ ئێمە و گرفتی كۆمەڵایەتیمان بۆ دروست دەكات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
