شبكة لالش الاعلامية

عەمید هەکار موحسین: ل شنگال خەلک ژ پەکەکێ ڤه‌دكێشن

عەمید هەکار موحسین: ل شنگال خەلک ژ پەکەکێ ڤه‌دكێشن 

شنگال-KDP.info- 

فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال، عەمید (هەکار موحسین) دەڵێ، لە شنگال خەڵک لە پەکەکە دەکشێنەوە، چونکە ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکە بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە.

عەمید (هەکار موحسین)، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بەردەوام خەڵک ڕیزەکانی پەکەکە لە شنگال بەجێ دێڵن. ئەوان سیستەمێکی حزبییان هەیە، هەرکەسێک ڕیزەکانیان بەجێ بێڵت، ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە. ئێستا لە شنگال سەرجەم ئەو کەسانەی ڕێزەکانی پەکەکە بەجێ دێڵن، ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، بەڵام خەڵکی گوێیان پێ نادات و جێبان دێڵن، چونکە ڕووی ڕاستەقینەیان بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە.”

ئەو فەرماندەیە دەڵێ: ”ئەوەی پەکەکە لە شنگال کردوویەتی بەبیانوو، کە گوایە بۆ پارێزگاری لە خەڵک ماونەتەوە، ڕاست نییە. چونکە ئەوان لە شنگالن بۆ ئەوەی بەربەست بخەنە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال، ئاخر چۆن دەکرێ تۆ بەناوی شارێکەوە هێزێک دروست بکەیت و بۆ مەرامێکی دیکەش هێزەکە وەکار بخەیت، بەجۆرێک کە خەڵکی شارەکە بخەیتە مەترسییەوە. ئەوەتا ئەوەی کە خۆیان دەیانەوێ بەڕەوای دەزانن، ئەوەی کە خۆیان نایانەوێ بەربەستی دەخەنە پێش، بۆ ئەوەی هیچ شتێک بۆ شنگالییەکان نەکرێت و شنگال هەر لە مەترسیدا بێ.”

ئاماژەیشی دا، پێشمەرگە پارێزگاری لە شنگال دەکات، بۆیە پێویست ناکات پەکەکە لەوێ بمێننەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب پشكداريا بنگه‌هێ لالش كۆربه‌ندا هه‌رێمى يا مافێ كێمينه‌يان هاته‌ گێران

Lalish Duhok

تايى و نڤيسينگه‌هێن بنگه‌هێ لالش ده‌ست ب به‌لاڤكرنا هاريكاريان بسه‌ر خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت كر

Lalish Duhok

لسەر راسپاردەیێن بەرێز”شێخ شامۆ” گازا سپی لسەر قوتابخانێن باعەدرێ‌ هاتە بەلاڤكرن

Lalish Duhok