شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: بریارە كۆنفرانسه‌كێ دی ده‌ربارەی ئاڤەدانكرنا شنگالێ بێته‌ سازدان

مەحما خەلیل: بریارە كۆنفرانسه‌كێ دی ده‌ربارەی ئاڤەدانكرنا شنگالێ بێته‌ سازدان  

گولان ميديا:

قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا كۆنفڕانسێكی دیكە لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە ساز بكرێت، كە لەوێ ئامادەكاری بۆ كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەكرێت، بەڵام پێویستە پێش ئاوەدانكردنەوەی شنگال، ھێزە نادەستوورییەكان دەربكرێن.

(مەحما خەلیل)، رایگەیاند: “پلان دادەنرێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و پێشتر كۆنفڕانسێك كراوە، بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا و رۆژی ٤/٣ كۆنفڕانسێكی دیكە لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە ساز بكرێت كە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی شنگال لە دھۆك ئەنجامی دەدات”.

(خەلیل) گوتیشی: “چەندین وڵاتی جیھان ھاتوونەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ھاوكاریی ئێمە بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی شنگالدا، بەڵام پێویستە ھەنگاوی كرداری بنێن”.

دەشڵێت: “پێویستە پێش دەستپێكردنی ئاوەدانكردنەوەی شنگال، چارەی ئەو ھێزە نادەستووریانە بكرێت وەكو پەكەكە و یەپەشە و ھێزەكانی دیكە، چونكە ئەمانە رێگرن لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی شنگالدا”.

قایمقامی شنگال ڕوونیشی كردەوە: “داوا لە حكوومەتی ھەرێم و عێراق و یوئێن و وڵاتانی دنیا دەكەین پێویستە شنگال لە دوای جینۆساید جێگەیەكی ئارام بێت نەك شوێنی ھێزە نادەستوورییەكان و، پێویستە یاسا سەروەر بێت”.

(مەحما خەلیل)زیاتر گوتی، لە كۆنفڕانسی مانگی داھاتوودا ئامادەكاری دەكرێت و بڕیار دەدرێت لەبارەی ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵَەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال، چونكە بڕیارە بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی ھەموو وڵاتان كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دھۆک.. شەش کوردێن ئێزدی ژ دەست تیرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

Lalish Duhok

خودێدا قولو:بنگەهێ‌ لالش دەزگەهەكێ‌ مەزنە

Lalish Duhok

سمیناره‌ك ل دۆر هه‌ڤژینیا بله‌ز ل كه‌مپا شاريا هاته‌ گێران

Lalish Duhok