شبكة لالش الاعلامية

ژبەر پەكەكێ، ئاوارێن شنگالێ ل سنوورێ سۆران ناڤه‌گه‌رن

ژبەر پەكەكێ، ئاوارێن شنگالێ ل سنوورێ سۆران ناڤه‌گه‌رن 

سۆران-KDP.info-

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی سۆران رایگەیاند، لەبەر بوونی پەكەكە لە شنگال و ناوچەكانی دیكە، خەڵكی ئاوارەبووی ئەو ناوچانە ناگەڕێنەوە، ئەگەر پەكەكە ئەو ناوچانە چۆڵ بكات، تەواوی ئاوارەكان دەگەڕێنەوە.

(لەزگین قاسم) كە ئاوارەیەكی شنگالە لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “داوا دەكەین ئەو هێزە نایاساییانەی كە لە شنگال و دەوروبەری هەن و لە پارچەكانی دیكەوە هاتوونە، شنگال چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە ئەو ناوچەیەی كە لێوەی هاتوون، بۆ ئەوەی ئێمە بگەڕێینەوە ناوچەكانی خۆمان و لە ئاوارەیی ڕزگارمان ببێت، چونكە هەتا پەكەكە و ئەوانەی لەگەڵیاندانە لە ناوچەكە بن، ناگەڕێینەوە، لەبەر ئەوەی دەزانین هەر كاتێك بگەڕێینەوە پەكەكە منداڵانی ئێمە دەڕفێنێ، ئەوەیش ناچارمان دەكات جارێكی دیكە ئاوارە ببینەوە”.

(هادی خەیری) ئاوارەیەكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “لە هەر تاكێكی شنگال بپرسی هەموو هیوا و ئۆمێدی ئەوەیە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆی، بەڵام دەمانەوێت پەكەكە لە ناوچەكە نەمێنێت، چونكە تا پەكەكە لەناوچەكە بێت شنگال ئارامی بە خۆیەوە نابینێت، لەگەڵ ئەوەیشدا ئێمە وەك خەڵكی شنگال خۆمان بڕیار دەدەین كام لایەن و هێز لە ناوچەكە بمێنێت، نەك بە زۆر هەندێك هێز خۆیان بەسەر خەڵكی ناوچەكەدا بسەپێنن و لە ناوچەكە بمێنن”.

 

(عەباس ئەمیر)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە 25 هەزار ئاوارە هەبوون، نیوەیان گەڕاونەتەوە، ئەوەی كە گەڕاونەتەوە زۆربەی زۆریان عەرەب و كوردی شەبەك بوون، ئەوانەی دەگەڕێنەوە ئاسانكاریی تەواویان بۆ دەكەین”.

(ئەمیر) گوتیشی: “ئەو ئاوارانەی نەگەڕاونەتەوە كوردی ئێزدینە، هۆكاری نەگەڕانەوەی ئەوانیش بۆ هەبوونی پەكەكە لە ناوچەكانی ئەواندا دەگەڕێتەوە، كە وەك خۆیان دەڵێن، تا پەكەكە لە ناوچەكانی ئێمە بێت، ئێمە ناگەڕێینەوە، بۆیە پێویستە پەكەكە شنگال چۆڵ بكات، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، هەروەها نەبوونی پڕۆژەی خزمەتگوزارییش، هۆیەكی دیكەیە كە ئەو ئاوارانە نەگەڕاونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا هۆكاری ئاوەداننەبوونەوەی ناوچەكەیش هەر پەكەكەیە، چونكە ڕێكخراوەكان ناتوانن لەبەر پەكەكە سەردانی ئەو ناوچانە بكەن و ئاوەدانیان بكەنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگەها لالش دێرەبوونێ‌ قوتابیێن سەركەفتی خەلاتكرن

Lalish Duhok

ئاوارێن كەمپا خانكێ‌ داخوازا هاریكاریان دكن—

Lalish Duhok

ب کوژمێ 3 دەفتەرێن دۆلاری 50 پرۆژه‌ ل شاریا هاتنە ڤەکرن

Lalish Duhok