دەستەی باڵای بنكەی لالش: شنگال لە كوردستان جیا نابێتەوە
K24 – ھەولێر
شێخ شامۆ بەناوی دەستەی باڵای بنكەی لالش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند باشترین بژاردە ئەوەیە پەكەكە شنگال چۆڵ بكات.
گوتیشی پێشمەرگە بە خوێنی خۆی شنگال دەپارێزێت و ھەڵوێستی پەكەكەشی بەرامبەر پێشمەرگە بە ناشیاو زانی.
دەستەی باڵای بنكەی لالش داوا دەكات بە ناوی ئیزدییەكان شەڕی كوردستان نەكرێت و شوێنی پەكەكە شنگال نییە كە بنكە دامەزراوەكانی كردووەتە بارەگا و پێویستە شنگال بۆ خەڵكەكەی بەجێ بھێڵێت.
دەشڵێت پەكەكە كار بۆ تەواوكردنی ھیلالی شیعی دەكات و تا پەكەكە نەكشێتەوە شنگال ئارامی بە خۆوە نابینێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
