شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: پەکەکێ دڤێت ب هێزه‌كا ئه‌رەبی ل شنگال و خانەسۆرێ دا بمينت

شێخ شامۆ: پەکەکێ دڤێت ب هێزه‌كا ئه‌رەبی ل شنگال و خانەسۆرێ دا بمينت  

شنگال-KDP.info-

(شێخ شامۆ) دەڵێ، پەکەکە دەیەوێ هێزێکی عەرەب لە شێخە عەرەبەکان دروست دەکات و ئەو شوێنانەی کە چەکداری پەکەکەی لێیە، دەیکەنە شوێنی حەوانەوەی ئەو شێخە عەرەبانەی دەستیان لە تاوانکاریی شنگالدا هەبووە.

(شێخ شامۆ)، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەو شوێنانەی شنگال، کە لە سەردەمی سەدامیشدا ڕێگا نەدراوە عەرەبیان بۆ بچێت، ئێستا پەکەکە پڕی کردوون لە چەکداری عەرەب و، هێزی چەکداری عەرەبی لە چیای شنگال و هەندێک شوێنی گرینگی شنگال جێگیر کردووە، تەنیا لەبەر ئەوەی لە داهاتوودا گرفت بۆ پێشمەرگە و خەڵکی شنگال دروست بکەن.”

(شێخ شامۆ) دەشڵێت: ”پەکەکە لە گوندەکانی دەوروبەری خانەسۆریشدا هەندێک هێز و عەشیرەتی عەرەبی لە خۆی کۆکردووەتەوە، کە لە سووریاوە گوشاریان خستوونەتە سەر و دەیانەوێت لە خانەسۆر ئەرکیان پێ بسپێرن.”

(وەیس نایف)، سەرۆکی ئەنجومەنی شنگالیش بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”پەکەکە وایان بڵاو کردەوە کە لە ڕێی چەند شێخێکی عەرەبەوە دەیانەوێت هۆزە عەرەبەکان چەکدار بکەن و گرفت بۆ خانەسۆر دروست بکەن. بەڵام چەندین جار ئاگادارمان کردوونەتەوە، کە ئەمەیان لێ قبووڵ ناکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش كارەساتا شنگالێ‌ ل كەمپا مام رەشان ساخكر

Lalish Duhok

رۆژا جيهانى يا شووشتنا ده‌ستان هاته‌ ساخكرن

Lalish Duhok

كۆنگرێ سيێێ يێ نڤيسينگه‌ها لالش ئێسيا هاته‌ گێڕان

Lalish Duhok