بنگه‌هێ لالش داخوازێ ژ په‌كه‌كێ دكت ژ شنگالێ بچته ده‌رێ
باسنيوز:
لقی ئه‌ڵمانیای بنكه‌ی لاله‌ش، له باره‌ی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر چیای شنگال، ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا ده‌نووسێت :” به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیاوه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی تایبه‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان_ توركیا له چیای شنگال، پێنج پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بارێكی ترسناك لای هاووڵاتیان درووست بووه و ژێرخانی شاره‌كه‌ش تێكدرا”.
لقی ئه‌ڵمانیای بنكه‌ی لالش، وێڕای ئیدانه‌كرنی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شنگال، هاوكات داوا له په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا ده‌كات، شنگال نه‌كه‌ن به گۆڕپانی پاكتاوكردنی یه‌كتر، به‌تایبه‌ت كه دانیشتووانه ئێزدییه‌كه‌ی به‌ده‌ست كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وامه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌رگه‌ی برین و مردنی زیاتر ناگرن.
هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن، به له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ی شه‌وی ڕابردوو دووباره نه‌بێته‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكه‌ن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه :” حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له سه‌رووی ئه‌ویشه‌وه سه‌رۆك بارزانی، له مانگی ئابی 2014ـه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌كه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنووره‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان و ئێزدییه‌كان كه بوونه‌ته قوربانی جه‌نگ، به‌دووربن له زیان، به‌ڵام پارتی كرێكارانی كوردستان تائێستاش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بچێته ده‌ره‌وه و برین و سۆزی ئێزدییه‌كانیش ده‌قۆزێته‌وه”.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، كه بوونی هێزی چه‌كداری نایاسایی له شنگال و چیای شنگال و درووستبوونی ترسێك بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه، ڕێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووانی شاره‌كه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، بەناوی گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دراوە: ”کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 25/4/2017، چیای شنگال و دەوروبەری لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کراوە و زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەھید و نۆ پێشمەرگەش بریندار بوون“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
