شبكة لالش الاعلامية

”٥٠٠ ئێزدیێن دى بۆ چارەسەرکرنێ رەوانەی ئەلمانیا دئێن كرن”

”٥٠٠ ئێزدیێن دى بۆ چارەسەرکرنێ رەوانەی ئەلمانیا دئێن كرن”
ئەڵمانیا-KDP.info-

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری میونیخی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕێکەوتنێک لە نێوان وێلایەتێکی ئەڵمانیا و حکوومەتی هەرێمدا کرا، زیاتر لە ١٠٠٠ ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن و ئێستاش ڕەزامەندی لەسەر ٥٠٠ کەسی دیکە دراوە.

(حەسەن ڕەشید قەوال)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”حکوومەتی ئەڵمانیا و ویلایەتی (براندنبۆرگ) لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد و بەوهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠٠ ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن، ئێستاش رەزامەندی دراوە بۆ چارەسەرکردنی ٥٠٠ ڕزگاربووی دیكەی دەستی داعش.”

(قەوال) گوتیشی: ”پێشتر سەرۆکی ویلایەتی براندنبۆرگ سەردانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، بڕیاری دابوو لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاریی کوردانی ئێزدی بکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخ شامۆ:پيرۆزباهی و پشتەڤانیا هێژا خودێدا قولو

Lalish Duhok

ب بریارا “نێچیرڤان بارزانی” دووهه‌زار یه‌كه‌يێن ئاكنجيبوونێ دێ ل شنگالێ ئێنه‌ دروست كرن 

Lalish Duhok

حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ دێ رێڤەبەریا جینوسایدێ ل شنگال ڤەکەت

Lalish Duhok