شبكة لالش الاعلامية

قایممقامێ شنگالێ:١١ھەزار خێزان ڤه‌گه‌رياينه‌

قایممقامێ شنگالێ:١١ھەزار خێزان ڤه‌گه‌رياينه‌ 

شنگال-KDP.info-
قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، زیاتر لە ١١ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و، ئەو ناوچانەی رزگاریش كراون، تا ئێستا رادەستی ئیدارەی شنگال نەكراون، بەڵام ئەگەر رادەست نەكرێن، رێكاری یاسایی دەگرنە بەر.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەردەوامە و رۆژانە ٥٠ بۆ ١٠٠خێزان دەگەڕێنەوە، تاوەكو ئێستایش زیاتر لە ١١ ھەزار و ٢٥خێزان گەڕاونەتەوە، كە٦٠٠خێزان لەوانە گەڕاونەتەوە سەنتەری شارۆچكەی شنگال”.

قایمقامی شنگال گوتیشی، “ئەو ناوچانەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رزگار كراون، تاوەكو ئێستا رێگە نادەن خەڵكی بۆی بگەڕێتەوە، ئێمەیش بە فەرمی داوامان كردووە ئەو ناوچانە رادەستی ئیدارەی شنگال بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە و ئامادە نین رادەستی ئێمەی بكەن، بۆیە گەر رادەستی ئێمەی نەكەن، رێكاری یاسایی دەگرینە بەر”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەھێ ھاوار یێ پشتەڤانیا دەروونی و فێربوونێ ل کەمپا قادیان ھاتە ڤەکرن

Lalish Duhok

مەحما خەلیل: سەرۆك بارزانی هەرده‌م پشته‌ڤانى يا کوردێن ئێزدی کريە

Lalish Duhok

شاندەکێ ڕێكخراوا UN سەرەدانا بنگەھێ لالش تايێ خانكێ کر

Lalish Duhok