“400 ژن و زارۆكێن کوردێن ئێزدی دێ رەوانەی وهلاتێ رۆمانیا ئێنه كرن”
باسنيوز:
قایمقامی شارۆچکەی شنگال، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە 400 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی، بۆ رەوانەکردنیان بەرەو وڵاتی رۆمانیا ئامادە دەکرێن، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی.

قایمقامی شارۆچکەی شنگال، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە 400 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی، بۆ رەوانەکردنیان بەرەو وڵاتی رۆمانیا ئامادە دەکرێن، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی.
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچکەی شنگال، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “گرێبەستێک لەگەڵ حکوومەتی رۆمانیا مۆرکراوە، بۆ چارەسەرکردنی ژن و منداڵی کوردانی ئێزدیی لەدەست داعش رزگاربوو، ئێستا نزیکەی 400 ژن و منداڵ ئامادەکراون و لە کاتێکی نزیک، بە ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو کەسانە رەوانە دەکرێن، دوای وەرگرتنی چارەسەر، ئەو منداڵ و ژنانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ئەوانەش ھەمووی لە رێگەی نووسینگەی رزگارکراوانی ئێزدی ئامادە کراون”.
قایمقامی شارۆچکەی شنگال، ئەوەشی خستەڕوو: “دوو گرێبەست شەش مانگ بۆ ساڵێک، لەگەڵ وڵاتی رۆمانیا مۆر کراوە، تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو ژن و کچانەی کوردانی ئێزدی کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار کراون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
