شبكة لالش الاعلامية

کوردێن ئێزدی مەزارگەه و نیشانگه‌هێن خۆ ئاڤەدان دكن

کوردێن ئێزدی مەزارگەه و نیشانگه‌هێن خۆ ئاڤەدان دكن

باشیک-KDP.info-

شارەزایەکی کاروباری ئێزدییان لە باشیک دەڵێت، دوای دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەی باشیک و بەحزان، نیزیکەی ٤٠ مەزارگە و نیشانگەی ئێزدییان تەنیا لە باشیک خاپوور کراون و ئێستا ئاوەدان دەکرێنەوە.

(نەسر حەجی دوملی)، شارەزای کاروباری ئێزدیانە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”ئێستا دەست بە ئاوەدانی دەکرێتەوە و مەزارگە و نیشانگەکانیش دەکرێنەوە، ئەمەش وەک وڵامێک بۆ چەکدارانی داعش، کە ناتوانن ئاسایش و ئارامیی کوردستان تێک بدەن و ئایینی ئێزدی لە ناو ببەن.”

(نەسر حەجی دوملی) گوتیشی: ”ئێستا ٦ مەزارگە تەواو بووە و خەڵک لەسەر حیسابی خۆیان ئاوەدانیان دەکەنەوە و هیچ کەس هاوکاریی نەکردوون.”

هە لەو بارەیەوە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنەوەی مەزاگە ئایینییەکانی ئێزدییان، (خێری کەدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”داعش ٤٠ مەزارگە و نیشانگەی خاپوور کردبوون و ئێستا ئەو  مەزارگەکە ئایینییانەی ئێزدییان لەسەر شیوازی مێژوویی دروست دەکرێنەوە و، ئێستا نیشانگەکان، هەموویان تەوا بوونە، بەڵام تا ئێستا ٦ مەزارگە تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نیزیکدا هەموویان ئاوەدان دەکرێنەوە.”

سەبارەت بەم پرسە، (مەیسەر ئادانی)، لە ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕفێنراوان لە پارێزگای دهۆک  کە سەر بە ئەوقافی ئێزدییانە لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”داعش  ٦٨ مەزارگە و نیشانگەی ئایینی ئێزدییان خاپوور کردبوون، ئەوانیش لە باشیک و بەحزان و شنگال و کۆمەڵگەی بابیرێ و ئێستا لە لایەن خەلکی دەڤەرەکەوە دەست بە ئاوەدانکردنەوەیان کراوە.”

(خەیری بۆزانی)، بەڕێوەبەری ئەوقافی ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”بە شێوەیەکی گشتی، دوای هاتنی داعش ٦٨ مەزارگە لە ناوچە جیاجیاکانی ئێزدییان خاپوور کراون، بەڵام دوای ڕزگارکردنی ناوچەکە ١٠ مەزارگە ئاوەدان کراونەتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناديا موراد داخواز ژجڤاکا نێڤ دەولەتی کر تاوانێن داعشێ وەک جینۆساید ناس بکن

Lalish Duhok

هه‌ژمارا ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدى ژ دەستێ داعشێ گەهشتە 3ھەزار و 576 کەسان

Lalish Duhok

تەرمێ کچەکا گرتى يا ئێزدى ھاتە دیتن

Lalish Duhok