شبكة لالش الاعلامية

داخواز ژ موسلمانان هاته‌ كرن بەشداريێ د نووژەنکرنا پەرستگەهێن کوردێن ئێزدی و کاکەییان دا بکه‌ن

داخواز ژ موسلمانان هاته‌ كرن بەشداريێ د نووژەنکرنا پەرستگەهێن کوردێن ئێزدی و کاکەییان دا بکه‌ن

باسنيوز:

بەرپرسی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە موسڵمانانی جیھان و کوردستان دەکات بەشداری لە دروستکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پەرستگە، مەزاری ئێزیدی و کاکەییەکان بکەن، کە لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە تەقێندراونەتەوە یان ڕوخێنراون و سووکایەتیان پێکراوە.

مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پاش پڕۆسەی ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا بوون، مەسیحی، کاکەیی و ئێزدییەکان دەیانەوێ ئەو کلێسە، پەرستگە و مەزارە ئایینییانە نۆژەن بکەنەوە کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە تەقێندراونەتەوە یان ڕووخێراون و سووکایەتییان پێکراوە”.

بەرپرسی پێکەوەژیان، ئەوەشی خستەڕوو: “بەھۆی پشتگیری مادی مەعنەوی زۆری مەسیحییەکانی جیھان پڕۆسەی دروستکردنەوەی کەنیسە و شوێنە ئاینییە مەسیحییەکان و گەڕانەوەی ئاوارە مەسیحییەکان بە باشی بەڕێوەدەچێ، بەڵام کاکەیی و ئێزدییەکان بەھۆی تەنگژەی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نەبوونی پشتگیری مادی نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنەوەی پەرستگە و مەزارە ئایینییەکانیان، ئێستا خۆیان خۆبەخشانە دەیانەوێت شوێنە ئایینییەکانیان نۆژەن بکەنەوە لە باشیک و بەحزانی و ئەو شوێنانەی پێشمەرگە ئازادی کردوونەتەوە و دەیان پارێزێت”.

نەقشبەندی داوا لە دەوڵەمەند و ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی جیھان و کوردستان کرد: “بۆ پیشاندانی ئەو ڕاستییەی کە داعش گروپێکی داگیرکەرە و نوێنەرایەتیی ئیسلام ناکات، ھەروەک چۆن بەشداری لە دروستکردنی ھەزاران مزگەوت لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە جیاجیاکانی جیھان دەکەن، بە ھەمانشێوە لە پڕۆسەی دروستکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پەرستگە و مەزاری کاکەیی و ئێزدییەکان بەشداری بکەن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری ئێزدییەکان و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی ڕوحانی ئێزدییەکان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ بنگەهێ لالش پشكدارى دڕێوره‌سمێن جەژنا باتزمیێ دا كر

Lalish Duhok

په‌ياما سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ژبۆ سالڤه‌گه‌ڕا دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش يێ ڕه‌وشه‌نبيرى

Lalish Duhok

كوردەكێ‌ ئێزدی هاریكاری گەهاندنە هێزێن پێشمەرگەی ل بەره‌یێ‌ تلسقوف

Lalish Duhok