شبكة لالش الاعلامية

چیرۆکێن رەڤانیان دێ ئێنە دیکیۆمێنت کرن

چیرۆکێن رەڤانیان دێ ئێنە دیکیۆمێنت کرن

وشه‌
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵیت، زۆربەی جاران هەندێک کەس کە تەمەنیان زۆر پچووکە کاتێک لە دەستی داعش رزگار دەبن، زمانی دایکیان لەبیر کردووە و نازانن خەڵکی کام ناوچەن، بۆیەش وێنەی ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاو ودەکەنەوە.

بەرکات شەمۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەری ”وشە”ی گوت، ”سێ ساڵە داعش هەموو هەوڵیک دەدات بۆ ئەوەی مێشکی منداڵان تێکبدات و لەم دواییانەدا چەندین کەس رزگار کراون کە زمانی دایکیان لەبیر کردووە و بۆیەش ناچارن بۆ ئەوەی بە کەسوکارییان شاد ببن ، وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکەنەوە.”

ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتیشی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لیژنەیەک دروست کراوە بۆ دۆکیۆمێنتکردنی راستییەکان. بۆ نموونە چیرۆکی ژیانی ئەوانە کۆ دەکەنەوە کە لە دەستی داعش رزگار کراون.

لە سێی ئابی ٢٠١٤ ، داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدی جینۆساید کرد. داعش شەش هەزار کەسی رفاند، لەوانە سەرووی سێ هەزار کەس رزگاریان بووە و نزیک ئەو ژمارەیەش هیشتا رزگار نەکراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا ڕێڤه‌به‌ريا په‌روه‌ردا شنگال ل سێمێلێ دكه‌ت

Lalish Duhok

پۆلیسێن زاخۆ:دوو كه‌س ب توهمه‌تا كوشتنا ئاواره‌يه‌كێ ئێزدى هاتينه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

پێشنیازا دامەزراندنا دادگه‌هه‌كا تایبەت بۆ تاوانێن داعش ل ھەمبەر كوردێن ئێزدی هاته‌ كرن

Lalish Duhok