شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا: پاراستنا کوردان و ئێزديان ژ كارێن پێشيێ يێن ئیدارا ترەمپى نه‌

ئەمریکا: پاراستنا کوردان و ئێزديان ژ كارێن پێشيێ يێن ئیدارا ترەمپى نه‌
رووداو- واشنتن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە شەڕی دژی داعشدا پێشڕەوی باش بەدەستهاتوون و پاراستنی کورد و ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەش کاری لە پێشینەی ئیدارەی ترەمپە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-8-2017 رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی “ئازادی ئایینی لە جیهاندا” بڵاوکردەوە. لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەو تاوانانە کراوە کە داعش بەرامبەر “کورد، ئێزدی، موسڵمانە شیعەکان و مەسیحییەکان” کردوویەتی.

تیلەرسن دەڵێت “روون و ئاشکرایە کە داعش بەرپرسیارە بەرامبەر جینۆسایدی ئێزیدی، مەسیحی و موسڵمانە شیعەکان لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردوون یان کۆنترۆڵی کردبوون”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی “داعش هەروەها بەرپرسیارە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و هەوڵدان بۆ سڕینەوە ئەو گرووپانە و لە هەندێک دۆسیەی دیکەشدا بەرامبەر موسڵمانە سوننەکان، کورد و پێکهاتە کەمینەکانی دیکە”.

رێکس تیلەرسن رایگەیاند، پاراستنی ئەو گرووپانە کاری لە پێشینەی ئیدارەی ترەمپە.

تیلەرسن راشیگەیاند، داعش بەردەوامن لە بەئامانجکردنی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان، بە شێوازی جیاواز بە دەستدرێژی و رفاندن و بە کۆیلەکردن و تەنانەت مردنیش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤیان ده‌خیل:خوارنا ده‌م ب سه‌رڤه‌چووى ب سه‌ر ئاواره‌یاندا دئێته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

سەعید جردۆ: هه‌ڤگرتنا رێزێن قوتابی و لاوان سەرکەفتنەکا دیرۆکی و نەتەوەیی یە

karwanhaji

حوسێن قایدی:سێ کەسێن دى يێن ئێزدی ژ دەستێ داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

Lalish Duhok