شبكة لالش الاعلامية

حسێن قائیدی:رێکخراوه‌كا نێڤ دەوله‌تى ئامادەیا خۆ بۆ هاريكاريكرنا رزگاربوويێن ئێزدى نيشان دا

حسێن قائیدی:رێکخراوه‌كا نێڤ دەوله‌تى ئامادەیا خۆ بۆ هاريكاريكرنا رزگاربوويێن ئێزدى نيشان دا

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆک دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی لە شاری فرانکفۆرت و سەرۆکی بەشی هاوکاریی مرۆڤایەتیی هەمان ڕێکخراو سەردانی نووسینگەکەیان کرد و بریاریان دا هاوکارییان بکەن.

(حسێن قائیدی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ڕێکخراوەکە بڕیاری دا بە هەموو شیوەیەک هاوکاریی ڕزگاربووانی کوردانی ئێزدی بکات، ئەوانەی لە چنگی داعش ڕزگار بوون و جاریکی تر گەڕاونەتەوە نێو کۆمەلگەی ئاسایی، بەتایبەت بۆ ئاسانکردنەوەی کارەکانیان لە فەرمانگە حکوومییەکاندا.”

بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک گوتیشی: ”چەندین پرسی گرێدراو بە ڕزگاربووانەوە تاوتوێ کران، بەتایبەت چۆنییەتی هاوکاریکردنیان لە هەموو ڕوویەکەوە و چۆنییەتیی ڕزگارکردن و پێشوازیکردنیان.”

نووسینگەی ڕفێننراوانی کوردانی ئێزدی سەر بە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمە، لە دوای ٣ ئابی ٢٠١٤ەوە هاتووەتە دانان بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی، ئەوانەی کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە لە شنگال کەوتبوونە دەستی داعش و تا ئێستا بە پێی دوایین ئاماری ئەو نووسینگەیە زیاتر لە ٣١٠٠ کەس ڕزگار کراوان و ٣ هەزاریش کەسیش ماون، کە ڕزگار بکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل خانكێ هاريكارى لسه‌ر خێزانێن ده‌ست كورت هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

قاسم دربۆ:پێتڤیە پەكەكە پابەند بت و شنگالێ‌ چۆل بكت

Lalish Duhok

پێنچ كه‌سێن كوردێن ئێزدی ل ژێردەستێ داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

Lalish Duhok