شبكة لالش الاعلامية

كچەكا کوردا ئێزدی رزگاربوويا ژ دەستێ داعش گیانێ خۆ ژ دەست دا

كچەكا کوردا ئێزدی رزگاربوويا ژ دەستێ داعش گیانێ خۆ ژ دەست دا
باسنيوز:
لە شاری دهۆك، كچە کوردێکی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی تیرۆریستانی داعش، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی داعشەوە گیانی لەدەست دا.

عەلی حوسێن، چالاكوانێكی كوردی ئێزدییە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 6/2/2018، كچێكی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش بەناوی (شەهد خدر میرزا) تەمەن 16 ساڵ بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆری تیرۆریستانی داعش كە بەسەریان هێنابوو، گیانی لەدەست دا”.

گوتیشی: “تەرمی ئەو كچە بۆ شاری شنگال گوزاراوەتەوە و لەوێ نێژراوە”.

ئەو چالاکوانە کوردە ئێزدییە ڕوونیشی کردەوە ئەو كچە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێنرابوو و پاشان ئەشكەنجەیەكی زۆریان دابوو و دواجاریش توانرا ڕزگار بكرێتەوە”.

هاوكات حەمزە ڕەزیكی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتیی دهۆك زۆر هەوڵیان دا بۆ ئەوەی ژیانی ئەو كچە ئێزدییە لە مردن ڕزگار بكەن، بەڵام بەهۆی سەختیی ئەشكەنجە و ئازاری داعش گیانی لەدەست دا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرەدانا دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش بۆ هێزێن پێشمەرگەی ل بەرەیێ‌ باشیكێ‌

Lalish Duhok

دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش سالناما لالش بۆ سالا 2018دەرێخست

Lalish Duhok

پەکەکە و حەشدا شەعبی رێ ناده‌ن ئیدارا شەرعی يا شنگال ڤه‌گه‌رته‌ ڤه‌ 

Lalish Duhok