شبكة لالش الاعلامية

حەشدا شەعبی رێگريێ ل ھەلدانا گۆڕێن بكۆمێن شنگالێ دكت

حەشدا شەعبی رێگريێ ل ھەلدانا گۆڕێن بكۆمێن شنگالێ دكت
K24 – دھۆك

شنگال یەكێكە لەو شارانەی به‌ شاری گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ناسرێته‌وه‌، دوای ئازادكردنی، تاوه‌كو ئێستا 69 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ لەو شارۆچكەیە دۆزراونەتەوە، كه‌ ته‌رمی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی تێدابووه‌، له‌سه‌رئه‌م پرسه‌ش قائیمقام و به‌رپرسانی شنگال رایدەگەیەنن، حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق رێگرن له‌ دووباره‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی گونجاو.

وەیس نایف، سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای شنگال بە كوردستان24 راگەیاند: “یاری و بازرگانی بە كارەساتی شنگال دەكرێت، لە بری رێزگرتن لە گۆڕە بە كۆمەڵەكان و كاركردن مانەوەیان وەك ھێمای ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵك كراوە، جێگەی داخە خەریگە بەھۆی كاریگەری باران و كاریگەری سرووشتەوە، شوێنەواری بەشێك لە گۆڕەكان ون دەبن، چوارساڵ گۆڕی بە كۆمەڵ بەوشێوەیە بمێنێتەوە، ئەوە نیشانەی رێز نەگرتنە لەو قوربانیانە”.

ھەر لەبارەی ئەو پرسەوە، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال دەڵێت: “شنگال بووەتە شاری گۆڕە بە كۆمەڵەكان، تائێستا 69 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، تائێستا ھیچ گرنگی بە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی قوربانیانی شنگال نەدراوە، چەندین جار داوامان كردبوو ئەو گۆڕانە تۆمار بكرێن و بە دیكۆمێنت بكرێت، دەسەڵاتی ئێستای نا شەرعی شنگال رێگە نادات گرنگی بەو گۆڕانە بدرێت، ئەوەش تەنھا لەبەر ئەوەیە كە گۆڕی كودانی ئێزدییە”.

ساڵی 2014 چەكدارانی داعش، شارۆچكەی شنگالیان داگیركرد و دەستیان بە كوشتن و راگواستنی خەڵكی شنگال كرد، جگە لەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی كە دۆزراونەتەوە، ژمارەیەكی خەڵكی شارۆچكەكەش بێسەروشوێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش كار بۆ ناساندنا ئاینێ‌ ئێزدیان ل ئەلمانیا دكت

Lalish Duhok

ئاگه‌هداريه‌ك ژ ليژنه‌يا قوتابيان ل ده‌سته‌يا بلندا بنگه‌هێ لالش 

Lalish Duhok

ب چاڤدێریا بەرێز”شێخ شامۆ” سێوانەكا چینكویی ل هۆلا لالش باعەدرێ‌ هاتە دروستكرن

Lalish Duhok