شبكة لالش الاعلامية

شنگال و ئارمانجێن توركیا

شنگال و ئارمانجێن توركیا

وشه‌:
خەریكە سیاسەتەكانی توركیا لە عێراق و سووریا رەهەندێكی ستراتیجی وەردەگرێت كە بریتییە لە دیدێكی كردەنی و داهاتوویی بۆ سروشتی مامەڵەكردنی توركیا لەگەڵ پرسە ناوچەییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراوە سەربازی و تەناهییەكانی ئەو وڵاتە دوورتر كەوتوونەتەوە لە گەیاندنی پەیامەكانیان بۆ هاوپەیمان و نەیارانی لە ناوچەكەدا بەو شێوەی بەرژەوەندی ئەوان و داهاتووی ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەوانی تیادایە و روونكردنەوەی رێگە و شێوازەكانی پێڕەویان دەكات بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان.

رووداوەكانی سووریا رەهەندی تریان وەرگرتووە بەتایبەتی لە دوای دەستوەردانی توركیا لەو وڵاتە كە بووە هۆی كۆنترۆڵكردنی سوپای توركیا بۆ ناوچەی عەفرین بە هاوكاری سوپای ئازادی سووریا و ئەوان توانیان كۆنترۆڵی ناوچەكە بكەن لە دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی بەردەوام لەگەڵ شەڕوانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل كە ئەو شێوازەی توركیا لەكاتی مامەڵەكردنی لەگەڵ دۆخی سووریا بەو شێوەی بەرژەوەندییەكانی خۆی تیایدایە مامەڵەی كردووە، ئەوەیش دوای ئەوەی حاڵی بوو لە راستی پڕۆژەی ئەمەریكا لە سووریا كە ویستی رووبەرێك بۆ پارتە كوردییەكانی هاوپەیمانی لەوێ دابین بكات و پاڵپشتی سەربازی و داراییان بكات، كە ئەوان زوو توانیان فرەوانخوازی بكەن چەندان ناوچەی ستراتیژی لەو باكوری سووریا كۆنترۆڵ بكەن بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجیان بۆ دامەزراندنی هەرێمێكی هاوشێوەی هخەرێمی كوردستان لە عێراق لە نزیك سنوورەكانی سووریا-توركیا كە ئەوەیش لەگەڵ سیاسەتەكانی توركیا لە ناوچەكە یەك ناگرێتەوە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی مەیدانی ئەو دەكات لە پاراستنی ئاسایشی خۆی لە بەرانبەر پارتە كوردییەكانی سووریا و پەكەكەی كوردی توركیا.

ئەو كارە بە روونی بەسەر دۆخی عێراق رەنگی دایەوە كە دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق سەركەوتنی بەسەر داعش و پاككردنەوەی هەموو ناوچەكانی ئەو وڵاتەی راگەیاند لە داعش، توركیا دەستی كرد بە تەواوكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی لەناو قوڵایی خاكی عێراق و راوەدوونانی شەڕوانانی پەكەكە كە لە شنگال بوونیان هەبوو و بووبووە پەنایەكی باش بۆ بارەگە و شەڕوانانی پەكەكە كە سوودیان لە دۆخی ناوچەكە لە كاتی جەنگی داعش بینی و ئەوێیان كردە پەناگەی خۆیان. ئەوان لە 16ی تشرینی یەكەمی 2017 لە دوای پاشەكشەی پێشمەرگە لە شنگال ئەوان بە هاوكاری حشەدی ئێزدی كە سەر بە حەشدی شەعبین توانیان لەوێ زیاتر جێگیر بن.

هەموو ئەوانە جێی گرنیگیدانی هەواڵگریی توركیا بوون و بە هەڕەشەیەكی راستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی توركیا لە ناوچەكە و ئەوان بوونەتە قوڵاییەكی ستراتیژی بۆ هێزە كوردییەكانی توركیا و كار بۆ شێوانی دۆخی توركیا دەكەن بەتایبەتی پەكەكە.

لێرەوە ئامانجەكانی سیاسەتی توركیا لە عێراق بریتییە لەوانەی خوارەوە:

1-بەردەوامیی رەوتی كاركردنی توركیا لە چاودێریكردنی جموجۆڵەكانی پەكەكە و بوونیان و رووبەڕووبوونەوەیان و لەناوبردنیان و رێگرتنیان لە شێواندنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی توركیا.

2-هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سیاسەتێكی كردەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق و سووریا بەشێوەیەك توركیا رۆڵی مەیدانی هەبێت لە مملانێی سیاسی و سەربازی لەو دوو وڵاتە بەو شێوەی لەبەرژەوەندی و ئامانجەكانی ئەودایە.

3-بنیاتنانی سیستەمێكی ئاسایشی هاوبەش لە نێوان هەموو وڵاتانی ناوچەكە بە دیاریكردنی ئامانجی هاوبەش بۆیان و لایەنی بەرپرس لە ململانێی كە هەیە لە سووریا و لە ناوچەكانی نزیك لە سنوورەكانی هاوبەشی سووریا و توركیا و عێراق.

4-گەیاندنی پەیامێكی سیاسی روون بۆ حكوومەتی عێراق بە كاركردن بۆ وەدەرنانی پەكەكە لە خاكی عێراق و پێڕەوكردنی رێگەی جیاواز بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ئەگینا حكوومەتی توركیا لە سیاسەتەكانی خۆی بۆ راوەدوونانی شەڕوانانی پەكەكە لەناو عێراق بەردەوام دەبێت و ئۆپراسیۆنی سەربازیان لەدژی ئەنجام دەدات.

5-دیاریكردنی پشتێنەی سنووری هاوبەش لە نێزان سووریا و توركیا و درێژكردنەوەی لەناو عێراقیش و حسێبكردنی ئەو ناوچەیە بە ناوچەیەكی دابڕاو بەدەستی سوپای توركیاوە بۆ رێگرتن لە شەڕوانانی پەكەكە لە ئەنجامدانی هێرش و كردەی سەربازی لەناو خاكی توركیا.

6-دەسەڵاتدارانی توركیا هەوڵ دەدەن كە دەسەڵاتی سەربازی و تەناهیی خۆیان لە چەند ناوچەیەك بسەپێنن كە بە ناوچەی نائارامیان بۆ سیاسەتەكانی حسێب دەكات لە باكوری عێراق، بۆیە ئەو دەیەوێت راستی وەڵامدانەوەی عێراق و ئاستی رژدی حكوومەتی عێراق لە مامەڵەكردن لەگەڵ پەكەكە بزانێت.

توركیا لە 20ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر شاری عەفرینی كوردنشین دەست پێ كرد و دوای نزیكەی دوو مانگ توانی كۆنترۆرڵی بكات لە دوای گەمارۆدانی و بۆردومانی ئاسمانی و زەوینی بۆ ناوچەكە.

سەرچاوە: سەنتەری رەوابیت

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێزدیێن عه‌فرینێ ئاواره‌ی هه‌رێما كوردستانێ دبن

Lalish Duhok

جڤاتا باشیكێ‌:عێراقێ‌ ئاگەه ژ پلانا رزگاركرنا باشیكێ‌ نینە

Lalish Duhok

ده‌ڤه‌ردارێ شنگالێ داخوازا چێكرنا ده‌ڤه‌ره‌كا ئارام بۆ ئێزدییان دكه‌ت

Lalish Duhok