شبكة لالش الاعلامية

ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌ها مووسل داخواز دکن حەشدا شەعبی و پەکەکە ژ شنگالێ دەركه‌ڤن 

ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌ها مووسل داخواز دکن حەشدا شەعبی و پەکەکە ژ شنگالێ دەركه‌ڤن 
شنگال-KDP.info-

سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ گوتی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ‌دۆخی شنگالی ئه‌نجام داوه‌ و تێیدا بڕیاری ده‌ركردنی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌ی له ‌شنگال ده‌ركردووه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگالی كردووه‌.

له ‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال كه‌ له ‌قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوەبه‌ری ناحیه‌كان پێك دێت، شاره‌كه‌یان به ‌هۆی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی جێ هێشتووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاری خۆیان و داوا ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌ له ‌شنگال ده‌ربكرێن.

به‌ره‌كات شه‌مۆ، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ به‌ ئاماده‌بوونی قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال له‌باره‌ی دۆخی شنگال كۆ بووینه‌وه‌ و تێیدا دوو بڕیار درا، ئه‌وانیش ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعیی شه‌نگال و ئەو ئیداره‌یەی دانراوه‌ به‌ ناشه‌رعی وه‌سف كرا.”

به‌ره‌كات شه‌مۆ گوتی: “دوای بڕیاره‌كه‌ی ئێمه‌ شاندێكی حكوومه‌تی عێراق به‌ نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگالیان كرد و باسیان له ‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شنگال كردووه‌، ئه‌وانیش وه‌كو ئیداره‌ی شنگال هه‌ندێك داواكارییان هه‌بووه و پێشكه‌شی شانده‌كه‌یان كردووه‌، شانده‌كه‌ش داواكاریی ئه‌وانی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران بردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.”

شه‌مۆ ڕوونیشی كرده‌وه‌: “ئیداره‌ی شنگال سه‌ردانی فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراقی كردووه‌ و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێ داون، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارییان لێ ده‌كه‌ن و ڕێگاكانیشیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌ له‌و شاره‌ ده‌ربكرێن و ئیداره‌ی شه‌رعیش بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ركاری خۆی.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دڤێت كار بۆ ئاڤاكرنا ئێزدیاتیێ‌ ل هەر وەلاتەكی ئێزدی لێ‌ بن بێتە كرن

Lalish Duhok

کورێ میرتەحسین بەگ بۆ ئەڤرۆ نیوز : مە پێنەخۆشە ھندەک گوندێن ئێزدیان حەشد شەعبی کونترولکرین

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش بێبان 36قوتابیان خەلات دكت

Lalish Duhok