كه‌سایه‌تی و چالاكڤانێن ئێزدی: دەنگ ب لیستا ١٨٤ دێ دەین
شنگال-KDP.info-![]()
كه‌سایه‌تی و چاڵاكانی كوردانی ئێزدی داوا له خه‌ڵكی ئێزدی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه مافه‌كانیان پارێزراو بێت و ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ لایه‌نێك خۆی له ئێزدییه‌كان نه‌كردووەته خاوه‌ن و به‌رگری لێ نه‌كردوون و پارتی قوربانیی داوه و خوێنی بۆ ڕزگاركردنی شنگال ڕشتووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیش به هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانه‌وه پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی پارتی ده‌رده‌برن.
كه‌سایه‌تیی دیاری كوردانی ئێزدی، زێدۆ باعەدری، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “داوا له كوردانی ئێزدی ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی شموولی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر جێگه بێت، یاخود له ژێر خێمه، یاخود له هه‌رشوێنێك بێت، ئه‌گه‌ر برسیش بێت، بچێت ده‌نگی خۆی بدات و ده‌نگیش به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدات، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات ده‌نگێكی دوژمنی كوردانی ئێزدی زیاد ده‌كات، كه ده‌بینین هه‌ڵبژاردنه ئێستا له عێراق و لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه، كه لیستی پێشمه‌رگه و ئه‌نفال و سه‌رۆك بارزانی و ڕیفراندۆمه، بۆیه چۆن له ڕیفراندۆم به به‌ڵێ ده‌نگی خۆمان دا، ئێستاش پێویسته بۆ خاوه‌ن ڕیفراندۆم، لیستی پارتی ده‌نگی خۆمان بده‌ین.”
زێدۆ باعەدری گوتی: “پێویسته هه‌موو كوردێكی ئێزدی بچێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ناوچه‌كانی خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر شه‌رفه‌دین و هه‌رێمی كوردستان، چونكه شه‌رفه‌دین له هه‌رێمه و پێویسته ناوچه‌كانی ئێمه‌ش بۆ سه‌ر هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه و جگه له‌وه‌ش، پێویسته ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ین كه له شنگال خوێنی بۆ ئێمه ڕشتووه و به‌رگرییان له كوردانی ئێزدی كردووه و ته‌نیا ئه‌وان خۆیان كردووەته خاوه‌نی كوردانی ئێزدی.”
باعەدری گوتیشی: “پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك جارێك بچێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان كوردانی ئێزدی دوو جار بچن و ده‌نگ بده‌نه لیستی ڕیفراندۆم و شه‌هیدان، كه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌ده‌ین كه‌سانی بیانی و دوور له كه‌لتووری ئێمه حوكم لەسەر ئێمه بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه ته‌نیا مافی ئێمه ده‌خۆن و نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه ناكه‌ن، بۆیه پێویسته ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ین و ئه‌وان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن.”
چالاكی كوردی ئێزدی، جه‌عفه‌ر سمۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “كوردانی ئێزدی تووشی زۆر جینۆساید بوونه و هه‌میشه ئامانجی دوژمن بوونه و له ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین زۆر ستراتیژییه و پێمان وایه ئه‌و فه‌رمانانه ناوه‌ستن تاوه‌كو نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه داواكارین له خه‌ڵكی خۆمان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و ده‌نگ به‌و كه‌سانه بده‌ن كه ببنه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه ته‌نیا پارتی خۆی به خاوه‌نی كوردانی ئێزدی ده‌زانێت و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رگرییان له ئێزدییه‌كان كردووه.”
جه‌عفه‌ر سمۆ ڕوونیشی كرده‌وه: “هه‌ركاتێك پارتی به‌هێز بووه كوردانی ئێزدیش به‌هێز بوونه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان به‌هێز بمینێنه‌وه و به‌رگری له مافه‌كانیان بكرێت، ده‌نگیان بده‌نه لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیه دڵنیام ئه‌م جاره‌ش ئێزدییه‌كان ویژدانی خۆیان به‌رامبه‌ر به لیستی پارتی ئاسووده ده‌كه‌ن و ده‌نگ به‌و لیسته ده‌ده‌ن، چونكه سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه خۆی له كوردانی ئێزدی كردووەته خودان و ئێزدییه‌كانیش خۆیان به پارتی ده‌زانن.”
كاندیدی ژماره 13ی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری شنگال، میه‌سه‌ر حه‌جی ساڵح، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئێمه متمانه‌مان پێ ببه‌خشن، كاری ئێمه ئه‌وه ده‌بێت كه مادده‌ی140 جێبه‌جێ بكرێت و شنگال بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له ڕووی خزمه‌تگوزاریشەوە هه‌وڵ ده‌ده‌ین ببینه پارێزه‌ری هه‌موو چین و توێژه‌كان و شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه و هه‌وڵی ڕزگاركردنی كچ و ژنانی ئێزدی ده‌ده‌ین له ده‌ستی داعش.”
ساڵح باسی له‌وه‌ش كرد: “له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی شنگالی كردووه و هه‌ر پارتی بووه خۆی كردووەته خاوه‌نی كوردانی ئێزدی و به‌رگری له شنگال كردووه و له ده‌ستی داعش ڕزگاری كردووه، كه هیچ لایه‌نێكی دیكه هیچی بۆ شنگال نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش زۆرینه‌ی كوردانی ئێزدی ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌نه پارتی دیموكراتی كوردستان.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
