شبكة لالش الاعلامية

قادر قاچاخ: ٢٠٦ سندۆقێن ئاواران دێ ب دەست ئێنه‌ هژمارتن

قادر قاچاخ: ٢٠٦ سندۆقێن ئاواران دێ ب دەست ئێنه‌ هژمارتن

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال دەڵێت، ئەو ٢٠٦ سندووقەی ئاوارەکان کە نەژماردرابوون، ئێستا بڕیار دراوە بەدەست هەژمار بکرێن.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەژمارنەکردنی دەنگی کوردانی ئێزدیی لە هەڵبژاردنەکاندا بە ئەنفالکردنی دەنگەکانی ئێزدی وەسف کردبوو و ڕاشیگەیاندبوو، ئەمە پیلانێک بوو کە دەنگی ئێزدییان بفەوتێت و پارتیش لە مووسڵ یەکەم نەبێت.

قادر قاچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “کە ئەو دەنگانەی ئاوارەکان نەژمێردران، زیانی بە ئاوارە ئێزدییەکان و پارتیش گەیاند، چونکە زۆربەی ئەوانە دەنگی پارتی بوون، ئێستاش دەنگ و کورسیی پارتی لە مووسڵ زیاد دەکات.”

بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال دەڵێت، ئەو ٢٠٦ سندووقەی ئاوارەکان کە نەژماردرابوون، ئێستا بڕیار دراوە بەدەست هەژمار بکرێن.

قاچاخ ئاماژەیشی دا: “ئەگەر کۆمسیۆن جارێکی دیکە غەدرمان لێ نەکات ئەوا پارتی یەک تا دوو کورسی لە پارێزگای مووسڵ زیاد دەکات، چونکە زیاتر لە ٧٥%ی دەنگی ئاوارە شنگالییەکان سوتێنرابوون.”

پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی مانگی ڕابردوو ٢٥ کورسی بەدەست هێنا و لە ئەنجامەکانی پارێزگای مووسڵ و سلێمانی نەڕازیبوونی خۆی دەربڕیبوو.

کــاروان باعەدری

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب پشتەڤانيا رێزدار “شێخ شامۆ” هۆلا لالش بەحزانێ دووباره‌ هاته‌ نووژەنکرن و کەفتە د خزمەتا خەلکێ دەڤەرێ دا

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش په‌یامه‌كا پیرۆزباهیێ ب هه‌لكه‌فتا جه‌ژنا خدر الیاس به‌لاڤ دكه‌ت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تايێ خانكێ پانكا بۆ قوتابخانا كێلەسپیێ‌ دابین دكت

Lalish Duhok