قایمقامێ شنگالێ: رێ نائێته دان فه‌رمانگه‌هـ ل شنگال ده‌ست بكارببن
وشه:
ئه‌مڕۆ مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له سه‌ختى بارودۆخى ئێزیدییه ئاواره‌كان كرد و گوتى، “هێزه عێراقییه‌كان رێ ناده‌ن ئێزیدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و دامه‌زراوه‌كانى شنگال ده‌ست به‌كاره‌كانى خۆیان بكه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه له شارى دهۆك له ناو ئاواره ئێزیدییه‌كان سازى كردبوو، مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال ره‌خنه‌ى توند له حكوومه‌تى عێراق و ئه‌و هێزه عێراقییانه كرد كه ده‌ستیان به‌سه‌ر شنگالدا گرتووه.
له كۆنگره‌كه گوتى “هه‌ر ئه‌و هێزانه نایانه‌وێ ئاواره‌كانى شنگال بگه‌ڕێنه‌وه، رێ ناده‌ن دامه‌زراوه‌كانى شنگال ده‌ست به‌كاره‌كانى خۆیان بكه‌نه‌وه و لێ ناگه‌ڕێن جینۆساید له‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان بوه‌ستێت”.
مه‌حما خه‌لیل چه‌ندان جار دووپاتى كرده‌وه ئه‌و هێزه عێراقییانه خۆیان پێشێلى ده‌ستوور ده‌كه‌ن و ددان به ده‌ستوور نانێن بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێت و ژیانێكى ئابڕوومه‌ندانه بۆ عێراقییه‌كان دابین بكرێت.
له‌باره‌ى ره‌وشى ئاواره‌كانى شنگالیش گوتى، ئاواره‌كان به‌هۆى گه‌رما له بارودۆخێكى سه‌ختدان.
دواى كۆتاهێنان به داگیركارییه‌كه‌ى داعش، ئێسته شنگال به ده‌ست چه‌ند هێزێكى عێراقییه‌وه‌یه، به هه‌زاران ئێزیدییش ژیانى ئاواره‌یى به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
