شبكة لالش الاعلامية

حەشدا شەعبی خۆ ژ شنگال ڤه‌نەكێشايه‌ 

حەشدا شەعبی خۆ ژ شنگال ڤه‌نەكێشايه‌ 

K24 – شنگال

بەرپرسێكی حەشدی ئێزدی لە شنگال رەتیدەكاتەوە كە چەكدارانی حەشد لە شنگال كشابنەوە، راشیدەگەیەنێت، تەنیا ئاڵوگۆڕ بە ھێزەكانیان كراوە.

ده‌رباره‌ی جموجوڵی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری شارۆچكه‌ی شنگال و دەنگۆی كشانەوەیان لە ناوچەكە خال عه‌لی، ئامیر فه‌وجی لالشی سه‌ر به‌ كه‌تیبه‌ی ئیمام عه‌لی له‌ حه‌شدی ئێزدی تایبه‌ت به‌ كوردستان24 راگه‌یاند، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هیچ هێزێكیان نه‌كشاندووەته‌وه‌ ته‌نیا له‌ باشووری شنگال ئاڵوگۆڕیان به‌ چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك كردووه.

گوتیشی: “یه‌كه‌كانی ئێزدی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر له‌ ناو شنگال و شوێنه‌كانی خۆیاندا ماونەتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێك لەمەوبەر بڵاوكرایەوە كە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ھەندێك ناوچەی سنووری شنگال و پارێزگای نەینەوا كشاونەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش دێ‌ سێیەمین دیدارا لالش گێرت

Lalish Duhok

كۆما 74فلمێ‌ دلۆپەك ژ جینۆسایدێ‌ تۆماركر

Lalish Duhok

گۆره‌كێ بكۆم ل رۆژئاڤایێ نەینەوا هاته‌ ديتن

Lalish Duhok