شبكة لالش الاعلامية

“رۆژا ناساندنا جینۆسایدا كوردێن ئێزدی دێ ئێته‌ پەسەندكرن”

“رۆژا ناساندنا جینۆسایدا كوردێن ئێزدی دێ ئێته‌ پەسەندكرن”

ھەولێر-KDP.info-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پەرلەمان لە پشوودایە، بەڵام لە سەرەتای مانگی هەشت، پەرلەمان كۆبوونەوەی نائاسایی دەكات و ڕۆژی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، خوێندنەوەی دووەم و سێیەمی بۆ دەكرێت و پەسەند دەكرێت.

ڕێڤینگ هرۆری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: “پشووی پەرلەمان لە 1/7 تا 1/9 دەست پێ دەكات، بەڵام 15 ڕۆژ لە پشووی هاوین كەم كرایەوە، ئەوەش بۆ ئەوە بوو كە لەو ماوەیەدا متمانە بە حكوومەت بدرێت، پشووی هاوین تا سەرەتای مانگی 9 بەردەوام دەبێت و پەرلەمان لە پشوودا دەبێت.”

هرۆری دەشڵێت: “لیژنەكانی پەرلەمان بەردەوام كار دەكەن، نووسینگەكانی پەرلەمان كار دەكەن، ڕەنگە لە سەرەتای مانگی هەشت كۆبوونەوەی نائاسایی بكرێت، هەرچەندە لە وەرزی پشوودا یاسا دانانرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بابەتی جینۆسایدی شنگال پرۆژەیەكی هەیە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، خوێندنەوەی دووەم و سێیەمیشی بۆ دەكرێت و دەبێتە یاسا، كە ڕۆژی 3/ 8 ڕۆژی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدییە، ڕەنگە ئەو یاسایە پەلەی لێ بكرێت و پەسند بكرێت، ئەگەرنا لە 1/ 9 خولی پایزەی پەرلەمان دەست پێ دەكاتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كەمپینا خانكێ‌ بۆ پشتەڤانیكرنا ریفراندۆما كوردستانێ‌ هاتە دانان

Lalish Duhok

کچەكا کوردا ئێزدی تيرۆرسته‌كێ داعش دناڤ ئاواران دا ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok

كەسایەتیێ‌ شۆڕەشگێرێ‌ ئێزدی(سلۆ خدر)ئەو ناڤێ‌ هەرە دیار ل هەر دوو شۆڕەشێن ئیلۆنێ و گولانێ‌

Lalish Duhok