قاسم ده‌ربۆ: په‌که‌کێ ل شنگال ده‌ست ب كۆلانا خه‌نده‌ق و تونێلا کريه
باسنيوز:
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال ئاماژه به‌وه ده‌کات دۆخی شاره‌که خراپه w په‌که‌که و حه‌شدی شەعبی له سه‌نته‌ری شار و ناوچه سنوورییه‌کانیان کۆنترۆڵ کردووه و مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌سه‌ر شاره‌که هه‌یه.
قاسم ده‌ربۆ، لەمبارەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا تورکیا بنکه و باره‌گای په‌که‌که‌ی له شنگال وێران کردووه و چه‌ند ساڵ پێش ئێستاش کراونه‌ته ئامانجی فڕۆکه‌ی تورکیا و ئێستاش په‌که‌که له شنگال ده‌ستی کردووه به لێدانی خه‌نده‌ق و تونێلی گه‌وره”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی: “دیار نییه لێدانی ئه‌و هه‌موو خه‌نده‌ق و تونێله چییه، به‌ڵام دۆخی شاره‌که باش نییه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه په‌که‌که له سه‌نته‌ری شار و حه‌شدی شەعبی له “سنوونێ و به‌عاج” و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سنووری شنگالیان کردووه‌ته‌وه مۆڵگه‌ی خۆیان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی