شبكة لالش الاعلامية

دەستەيا ڤه‌كۆلينێن تاوانێن نێڤ دەوله‌تى(یوئێن) کار لسەر جینۆسایدا ئێزدیان دکت

دەستەيا ڤه‌كۆلينێن تاوانێن نێڤ دەوله‌تى(یوئێن) کار لسەر جینۆسایدا ئێزدیان دکت

دهۆک-KDP.info-
دەستەی لێکۆڵینەوەی تاوانی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەنتەری بێشکچی بۆ لێکۆڵینەوە لە زانکۆی دهۆک، سەبارەت بە جینۆسایدی ئێزدییان ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

”جینۆسایدی ئێزدییان لە ساڵی ٢٠١٤ــدا”، مەلەفێکە لە لایەن نووسەری ئێزدی، داود موراد خەتاری، گرنگیدەری کاروباری ئێزدییانەوە لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و لە لایەن سەنتەری بیشکچی بۆ لیکۆڵینەوەکان، لە زانکۆی دهۆک چاپ کراوە و دەستەی تاوانی لێکۆڵینەوەی تاوانی نێودەوڵەتیش بڕیاری دا بکرێتە بەڵگەنامەی فەرمیی جینۆسایدی ئێزدییان لە کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا.”

لەو بارەیەوە، لێکۆڵەر، داود موراد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “بە هەزاران نوسخە لەم مەلەفە وەردەگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی و دەدرێتە دادگای پەیوەندیدار و لیژنەکانی مافی مرۆڤی جیهان.”

“ئەو مەلەفە لە حەوت بەرگ و ٢٦٠٠ لاپەڕە پێک دێت، کە تێیدا جینۆسایدی ئێزدییان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و یاسای زانستی دیکیۆمێنت کراوە و پێشەکییەکەیشی لە ٧ بەرگدا لە لایەن ٧ ئەکادیمیسەنەوە کە نازناوی پرۆفیسۆریان هەیە، نووسراوە و، لە لایەن سێ سەرۆکی دادوەری دادگاکانی عێراقەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە.” داود وا دەڵێ.

ڕێککەوتنەکە لە لایەن موسلیح دهۆکی، سەرۆکی زانکۆی دهۆک و، بەرپرسی هۆبەی یاساییی دەستەی تاوانە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە واژۆ کراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تووتنا گەلیێ‌ كەرسێ‌ ناڤ و دەنگیا خۆ ل كوردستانێ‌ و عێراقێ‌ هەیە

Lalish Duhok

سەرۆكێ‌ بنگەهێ‌ لالش:زانكۆیا زاخۆ رۆلەكی مەزن هەبوویە بۆ هاریكاریكرنا قوتابیێن ئێزدی

Lalish Duhok

میرێ ئێزدیان دگه‌ل پارێزگارێن ئۆرفا و ماردینێ جڤیا

Lalish Duhok