پەروەردا شنگال: پەکەکێ قوتابخانەیەکا کوردی کريه بارەگايێ سهربازى
باسنيوز:
بەرپرسی کارگیڕێی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شنگال ئاشکرای کرد پەکەکە لەناو قەزای شنگال قوتابخانەیەکی بەشی کوردیی کردووەتەوە بارەگا و ئامادە نییە چۆڵی بکات و ئەوانیش لەمبارەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە.
لەمبارەوە شەهاب ئەحمەد، بەرپرسی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “چەکدارانی پەکەکە لەناو قەزای شنگال قوتابخانەی ئامادەیی (کوردستان)یان کردووەتە بارەگا و ئامادە نین چۆڵی بکەن و ئێمەش لەمبارەوە نامەمان ئاراستەی لایەنە پێوەندیدارەکانی مووسڵ کردووە بۆ ئەوەی هەوڵی پێویست بدەن، ئەگەر پەکەکە لەوێ نەمێنێت گرفتی ئەو قوتابخانەیە چارەسەر دەبێت”
گوتیشی: “قوتابخانەی ئامادەیی کوردستان لەن شنگال، قوتابخانەیەکی مەزنە و چەند ساڵ پێش ڕوودانی کارەساتی شنگال و هێرشی داعش، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە سیستەمێکی مۆدێڕن و هاوچەرخ دروست کراوە، بەڵام پەکەکە ئێستا کردوویەتە بارەگای سەربازی و ئامادە نییە ڕادەستی پەروەردەی شنگالی بکاتەوە”.
شەهاب ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد: “ئەگەر بێت و پەکەکە ئەو قوتابخانەیە چۆڵ بکات، پەروەردەی شنگال لەڕووی شوێن و جێگەیەوە کێشەی نابێت، چونکە قوتابخانەیەکی هاوچەرخ و گەورەیە و دەکرێ دوو شیفت دەوامی تێدا بکرێت”.
پێشتر لە قەزای شنگال تەنیا ١٨ قوتابخانەی کوردی هەبوون، بەڵام ئەمساڵ حەوت قوتابخانەی دیکە زیاد کراون و بووەتە ٢٥ قوتابخانەی کوردی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی