شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌كا ئێزدی: رێککەفتنا ھەولێر و بەغدا لدۆر شنگال ب جددیيەتا سەرۆكێ حكوومەتا هه‌رێمێ بوو

پەرلەمانتاره‌كا ئێزدی: رێککەفتنا ھەولێر و بەغدا لدۆر شنگال ب جددیيەتا سەرۆكێ حكوومەتا هه‌رێمێ بوو

باسنيوز:

ئەندامێكی پێكهاتەی كوردی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند كە ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگال، بەهۆی جددییەتی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە چارەسەركردنی پرسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

هەدیە موراد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە لە پێكهاتەی كوردی ئێزدییە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”رێککەوتنەكەی ڕۆژی هەینی ٩ی ١٠ی ٢٠٢٠ی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەبارەی شنگال زۆر گرنگ و مێژووییە، ئەمە دەبێتە ھۆی چارەسەری کێشەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان“.

جەختیشی كردەوە كە شنگال و كوردانی ئێزدی بە ڕێككەوتنەكە دڵخۆشن.

لەبارەی ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەركردنی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان، دووپاتی كردەوە كە ”حكوومەتی هەرێم جددی بوو لە چارەسەركردنی كێشەی ئەم ناوچانە، پێشتر لە كۆبوونەوەكانی نێوان حكوومەت و پەرلەماندا گفتوگۆ كراوە و بەردەوام جەخت لەسەر چارەسەركردنی دۆخی ئەم ناوچانە كراوەتەوە“.

گوتیشی: ”ئەم ڕێككەوتنە بەرئەنجامی هەوڵ و جددییەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ چارەسەركردنی کێشەی ناوچە كوردستانییەكان بە گشتی و شنگال بە تایبەتی“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش پير ئاده‌م هاريكارى لسه‌ر خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

دهۆك.. 150 كچێن رزگاربوویی شوو كرینە

Lalish Duhok

پتری 300بێژنێن ئاوارە ل شاریا ژ هاریكارییان بێ‌ بەهرن

Lalish Duhok