شبكة لالش الاعلامية

دوو هه‌فتيێن دی ئۆڤەرپاسا باعەدرێ دێ كه‌فته‌ دخزمه‌تا وه‌لاتيان دا 

دوو هه‌فتيێن دی ئۆڤەرپاسا باعەدرێ دێ كه‌فته‌ دخزمه‌تا وه‌لاتيان دا 
شێخان-KDP.info-

پڕۆژە ڕاگیراوەکانی سنووری قەزای شێخان دووبارە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێتەوە و قایمقامی شێخانیش دەڵێ، پڕۆژەی ئوڤەر پاسی باعەدرێ لە دوو حەفتەی داھاتوودا بەڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، “ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، بەڵام دوای ھەوڵێکی زۆرمان لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای دھۆک بڕیارە بەشێک لەو پڕۆژانە بکەونەوە کار لەوانەش بە گوژمەی چوار ملیار دینار ئوڤەر پاسی باعەدرێ لە دوو حەفتەی داھاتوو تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیان.

قایمقامی شێخان گوتیشی، “ئوڤەر پاسی باعەدرێ پڕۆژەیەکی ستراتیژیە و دەکەوێتە سەر رێگای نێودەوڵەتی دھۆک- ھەولێر و بەتەواوبوونیشی ئاستەنگی ھاتووچۆ لەو سنوورە نامێنێ.

سەردار یەحیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “چەندین پڕۆژەی دیکەی قیرتاوکردن لە سنووری قەزای شێخان جێبەجێدەکرێن و بە تەواوبوونیشیان ھاووڵاتیان سوودمەند دەبن، بڕیاریشە ھەندێک لەو پڕۆژانە لەسەر بودجەی پارێزگای نەینەوا جێبەجێ بکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خۆلەكا فێركرنا ئەلفبیا كوردی ل دێرەبوونێ‌ هاتە ڤەكرن

Lalish Duhok

پەروەردا شنگال: پەکەکێ قوتابخانەیەکا کوردی کريه‌ بارەگايێ سه‌ربازى 

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش تلبەناتا كەڤن دیاری و یاری ل سەر زارۆكێن ئاوارە بەلاڤكرن

Lalish Duhok