شبكة لالش الاعلامية

وەیس نایف:حکوومەتا عێراقێ دكارت ب ساناهى پەکەکێ ژ شنگال دەربێخت

وەیس نایف:حکوومەتا عێراقێ دكارت ب ساناهى پەکەکێ ژ شنگال دەربێخت

وشه‌:
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی شارەدێی شنگال گوتی، ئەو ھاشوھۆشەی پەکەکە دەیکات و خەڵکی خۆی دێنێتە سەر شەقام و ھەرەشە دەکات ھیچ سوودی نییە، حکوومەتی عێراق دەتوانێ لەماوەیەکی کەمدا دەریان بکات.

وەیس نایف سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی شارەدێی شنگال بە “وشە”ی گوت، ئەو ھاشوھۆشەی پەکەکە لە شنگال و میدیای خۆیان دەیکات و ھەڕەشەی شەڕ دەکەن و ناچنە دەرێ لە شنگال، تەنیا چەند کەسێکن و دەیانەوێت لەڕێی ئەوانەوە وابکەن لە شنگال بمینێنەوە، ئەگەر نا بڕیار درا کە لەشنگال دەربکرێن و تازە کۆتایی پێ ھاتووە.

وەیس نایف گوتی، پەکەکە راست ناکات کە دەڵێت خەڵکی شنگال لەگەڵ ئەوانە، چونکە 80%ـی خەڵک لە ھەرێمی کوردستانن و پشتگیریی لە حکوومەتی ھەرێم دەکەن و دژی پەکەکەن، بەھۆی نەبوونی حکوومەتی ھەرێم لە شنگال نەگەراونەتەوە و ئەوانەی لە شنگالیشن دژی پەکەکەن، بۆیە ئەگەر حکوومەتی عێراق بیەوێت لە ماوەیەکی کەمدا دەریان دەکەن و ناتوانن یەک شتیش بکەن.

زیاتر گوتی، ئەوەی پەکەکە دەیکات بۆ بەرژوەندیی خەڵکی شنگال نییە و بۆ ئەوەیە ئەو قاچاغچیاتیەی لە شنگال دەیکەن لەدەستیان نەچێت، بۆیە لەرێی میدیوەا جنێو دەدەن و چەند کەسێکیان ھێناوە گوایە خۆپیشاندان دەکەن ئەمەش ھیچ سوودی بۆ ئەوان نابێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانكی… یاریه‌كا هه‌ڤالینیێ یا ته‌پاپێ هاته‌ ئه‌نجام دان

karwanhaji

چوو راستی بۆ نووچەیێ‌ رزگاركرنا 250گرتیێن ژنێن ئێزدی نینە

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش ئێسیا جەژنا سەرێ‌ سالا ئێزدیان ساخكر

Lalish Duhok