شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل:خه‌لكێ ڤه‌گەريايه‌ شنگال جاره‌كا دی ئاوارە دبن

مەحما خەلیل:خه‌لكێ ڤه‌گەريايه‌ شنگال جاره‌كا دی ئاوارە دبن
K24 – ھەولێر:

قائیمقامی شنگال، مەحما خەلیل، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لەوخێزانانەی خەڵكی شنگال، كە گەڕابوونەوە جارێكی دیكە ئاوارەبوونەتەوە بەھۆی ناسەقامگیری رەوشی ئەمنی و خراپی رەوشی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانى سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

مەحما خەلیل بە شەفەق نیوزی گوت: “گەڕانەوەی ئاواره‌كان بۆ شنگال و زۆربەی ناوچەكانی سەر بەو قەزایە راوەستاوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە زۆر لە خێزانەكانی گەڕابوونەوە جارێكی دیكە رایانكردووە و ئاوارەبوونەتەوە بۆ ناوچەكانی دیكە و بە تایبەتی بۆ ھەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی گیانیان لە ھەڕەشەكانی پەكەكە و كردەوەكانیان”.

مەحما خەلیل ئاشكرایكرد، پلانێكی پەكەكە ھەیە بۆ بەكارھێنانی خەڵكی سڤیل وەك قەڵغانی مرۆیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھێزەكانی سوپا، كە ئەمەیان ھەوڵدەدات بەھێز لە شنگال دەریان بكات و رێككەوتنی یاسایی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی شنگالەوە جێبەجێبكات، كە تاكو ئێستا ھەر لەسەر كاغەزە بەھۆی نەبوونی رێكاری جددی بۆ جێبەجێكردنی و كۆسپ خستنە بەردەمی لە لایەن ھەندێك لایەن، كه‌ دەیانەوێت ئەجێندا و پلانی دەرەكی لە شنگال جێبەجێبكەن و بیكەنە گۆڕپانی ململانێیەكانی ناوچەیی و نەتەوەیی.

پەكەكە لە شنگال گروپێكی بۆ خۆی درووستكردووە بەناوی یەكینەكانی پاراستنێ شنگال (یەبەشە) و مووچە لە حكومەتی عێراق وەردەگرن وەكو گروپێك لە ژێر چەتری حەشدی شەعبی.

لە 9ی تشرینی یەكەمی، ساڵی رابردوو ھەولێر و بەغدا گەیشتن بە رێككەوتن بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی شنگال. بەپێی رێككەوتنەكە دەبێت بەڕێوبردنی قەزاكە لە رووی ئیداری، ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەشێوەیەكی ھاوبەش بێت.

وێڕای ھەرێمی كوردستان بەردەوام داوای لە پەكەكە كردووە، شنگال چۆڵ بكات، چونكە ناوچەكەی بەھۆی ئەوانەوە لە لایەن ھێزەكانی توركیا بۆردومان دەكرێت و بەمەش رێگا لە دەیان ھەزار ئاوارەی ئێزدی دەگرێت لە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام پەكەكە بەبەردەوام ئەم داواییەی ھەرێمی رەتكردووەتەوە و ئێستا داوای بەغداش رەتدەكاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

  ئاوارە داخوازا دەرێخستنا حەشدا شەعبی و پەكەكێ‌ ژ شنگال دكن

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش: ب دله‌كێ پرێ خه‌مگين ڤه‌ بيره‌وه‌ريێن كۆمكوژيێن گرعزێر و سيباشێخدرێ و گوندێ كۆچۆ ل بيردئينين

Lalish Duhok

پارتەكا ئەلمانی:دەستورێ‌ ئەلمانی پاراستنا ئێزدیا دچەسپینت

Lalish Duhok