شبكة لالش الاعلامية

میرێ ئێزدیان:كۆمه‌كا هێزێن نه‌یاسایی شنگال داگیركريه‌

میرێ ئێزدیان:كۆمه‌كا هێزێن نه‌یاسایی شنگال داگیركريه‌
كوردستان تى ڤى:
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت مانگ به‌سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شنگال كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرا تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به‌شی زۆری خاڵه‌كانی نێو رێككه‌وتنامه‌كه‌ی جێ به‌جێنه‌كردووه‌.

میر حازم ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان له‌ لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: تا ڕه‌وشی ئه‌منی له‌شنگال به‌رقرار نه‌بێت ئاواره‌كان ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، زیاتر له‌ سێ ساڵ ونۆ مانگه‌ كۆمه‌ڵێك هێزی نایاسایی شنگالیان داگیركردووه‌.

میر حازم ته‌حسین به‌گ گوتیشی: له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا نه‌ ئیداره‌ی خۆجه‌یی نه‌ینه‌وا و نه‌ هاوڵاتیانی شنگالیش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیداره‌ نا یاساییه‌ ناكه‌ن كه‌له‌ شنگال به‌زۆر سه‌پێنراوه‌ گوتیشی: هه‌ر كاتێ رێككه‌وتن جێبه‌جێ كرا خه‌ڵكی ئێمه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ زێدی خۆیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاندەكێ‌ هۆنەرمەندێن ئێزدی ل ئەورۆپا سەرەدانا كوردستانێ‌ دكن بۆ پشتەڤانیكرنا ریفراندۆمێ‌

Lalish Duhok

ل بنگه‌هێ لالش خورتکرنا دادپه‌روه‌ريێ وڕەوشەنبیریا هەڤنشتیمانیبوونێ ل ناڤ پێکهاته‌يێن کوردستانێ دا دئێته‌ گه‌نگه‌شه‌كرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ شنگال پەرگەهـ پێشكێشی قوتابخانا خانكێ‌ كرن

Lalish Duhok