شبكة لالش الاعلامية

دلاوەر ئاژگەیی: چەند وه‌لاتێن ئه‌ورۆپى دێ دانپێدانێ ب جینۆسایدا ئێزدیان كن 

دلاوەر ئاژگەیی: چەند وه‌لاتێن ئه‌ورۆپى دێ دانپێدانێ ب جینۆسایدا ئێزدیان كن 
برۆکسڵ –KDP.info-

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، پرۆگرامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا و پێشتریش ئەوە بووە کە ئەو کۆمەڵکوژییەی ئێزدییان بە جینۆساید بناسرێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کاری بۆ بکرێت.

دلاوەر ئاژگەیی، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمییی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”نوێنەرایەتییەکەمان لە پایتەختی بەلجیکا و لە پەرلەمان داوامان کرد ئەم پرسە ئیشی لەسەر بکرێت و بەفەرمی بناسرێت، هەندێک کارمان کرد، ئەویش ئەو پەرلەمانتارانەی کە دۆستی ئێمەن و ئەو کارەیان پێ گرنگە دەرفەتمان بۆ ڕەخساندن بۆ ئەوەی بێنە هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە لەگەڵ قوربانییان و دەزگاکانی بەجینۆسایدناساندن قسە بکەن و گوێ لە یەکتری بگرن و هەموو داتا و زانیارییەکمان بۆیان دابین کرد، چونکە پرسی جینۆساید، پرسێکی وا ئاسان نییە، بەڵگەی پێویست لەبەر دەستیان بێت.”

ئەو دەشڵێت: “ئەگەر حکوومەت هاوکاریان نەبووایە ئەو پرسە بەو شێوەیەی ئێستا نەبوو، چونکە حکوومەتی هەرێم کاری لەسەر کرد و هاوکارییان پێشکێشی ئەو پەرلەمانتارانە کرد، ئەوەشمان پێیان ڕایگەیاند ئەگەر ئێوە پشتیوانی بکەن، لە ڕووی سیاسییەوە ئێوە دەبنە پاڵپشتییەکی گەورە، بۆیە لۆبییەکی گەورەمان پێک هێنا و کارێکی گەورە کرا تا بە جینۆساید ناسێنرا.”

ئاژگەیی ئاماژەیشی دا: “دوای ناساندنی پەرلەمانی بەلجیکا و پێشتریش بڕیارێک لە پەرلەمانی ئەورووپا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دەرچووبوو، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین لە پەرلەمانی هۆڵەندا و پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ ددان بە جینۆسایدی ئێزدییاندا بنرێت، چونکە هەردوو پەرلەمانەکە لە ئێمە نزیکن و پەیوەندیی باشمان هەیە و لەگەڵیان لەسەر هێڵین.”

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی: ”ناساندنی جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا دەبێتە ڕێخۆشکەر بۆ بەجینۆسایدناساندن لە پەرلەمانانی دیکە، چونکە ئەمە دەبێتە ئاسانکاریەک لە ڕووی سیاسی و یاسایییەوە و هیچ ئاستەنگێک نامێنێت، دداننانی ئەم پەرلەمانانە دەبێتە هەنگاوێک کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر گرنگی بەم کەیسە بدات و ئەمەش دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ کوردستان و خەڵکانی تری دنیا کە ئیتر کەس نەتوانێت جینۆساید بەسەر خەڵکی تردا بێنێت.”

لە کۆتاییشدا دەڵێت: “ئێمە پرۆژەی باش و تۆکمەمان لە پێشە بۆ ناساندنی کەیسی بەجینۆسایدناساندنی ئێزدییان و بەردەوام کاری لەسەر دەکەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كوشتنا وەلاتیان ل شنگالێ بوویە دیاردە

Lalish Duhok

قایممقامێ‌ شنگالێ‌ هێرشى نەینەوا دكت

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بێبانێ چه‌ندين پێتڤيان پێشكێشى قوتابخانێن گوندێ بۆزا دكت

Lalish Duhok