شبكة لالش الاعلامية

پەکەکه‌ رێگريێ ل دامه‌زراندنا 450 گه‌نجێن ئێزدی دكت كو ببنە پۆلیس ل شنگالێ

پەکەکه‌ رێگريێ ل دامه‌زراندنا 450 گه‌نجێن ئێزدی دكت كو ببنە پۆلیس ل شنگالێ

وشه‌:

بەرێوبەری ڕاگەیاندنی ماڵی ئێزدیان لە شنگال ڕاى گه‌یاند، پەکەکە بووه‌تە ھۆی ئەوەی لە شنگال 450 کوردی ئێزدی نه‌بنه‌ پۆلیس، کە بڕیار بوو حکوومەتی عێراق دایان مەزرێنێت.

سەعدوون زەرۆ بەرپرسی ڕاگەیاندنی ماڵی ئێزدیان لە شنگال بۆ “وشە” گوتی، حکوومەتی عێراق بڕیاری دا، ئەو کورده‌ ئێزدیانه‌ی کە لە ڕیزی پەکەکە بوون و بڕیاریان دابوو واز بێنن و ببنە پۆلیس و لە شنگال دەوام بکەن و ئەرکی پاراستنی شنگالیان پێ بسپێردرێت، بەڵام پەکەکە ڕازی نەبوو و ڕێگری کردووه‌ ئەو کەسانە ببنە پۆلیس، بۆیە حکوومەتی عێراق بڕیاری دامەزراندنی ئەوانی ھەڵوەشاندنەوە.

سەعدوون زەرۆ گوتی، “پەکەکە لە ھەموو لایەک تەعدا لە کوردانی ئێزدی دەکات و بووه‌تە ھۆی نا ئارامی شنگال، تورکیایش بەردەوام بۆردمانی ناوچه‌كه‌مان دەکات، په‌كه‌كه‌ منداڵی خەڵک دەڕفێنن و ترس و دڵەڕاوکێ لەناو خەڵک بڵاودەکەنەوە.”

ڕوونى كرده‌وه‌، “په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌مان ڕێگرن خەڵک بژێوی ژیانیش پەیدا بکات، بۆیە تاکو پەکەکە لە شنگال بێت دۆخی شنگال ئارام نابێت و پێویستە بەزووترین کات ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و پەکەکە لە شنگال دەربکرێت.”

زەرۆ باسی لەوەکرد، ئەوانەی لەگەڵ پەکەکە دان تەنیا بۆ بژێوی ژیانیان لەگەڵیانن ئەگەر نا کەس ئینتیمای بۆ ئەوان نییە و دەزانن کە جگە لە زیان گەیاندن بە کوردانی ئێزدی سوودیان نییە، بەڵگەیش ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق ویستی بیان کاتە پۆلیس ڕیزەکانی پەکەکەیان جێھێشت، بەڵام پەکەکە وازی لێ نەھێنان و ڕێگری کرد ببنە پۆلیس بەبیانووی ئەوەی ئەوانە چەکداری پەکەکەن، بۆیە حکوومەتی عێراقیش دامەزراندنی ئەو 450 پۆلیسەی ھەڵوەشاندەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کەسایەتیەکێ میرێ ئێزدیان:چارەنڤیسێ ئێزدیان ب کوردستانێ ڤە گرێدایە

Lalish Duhok

به‌ریکانا ڕۆژيێن ئێزی ل كۆمه‌لگه‌ها خانه‌سۆرێ بۆ ماوێ سێ ڕۆژان ده‌ستپێكر

Lalish Duhok

نڤیسكارەكێ‌ ژاپۆنی سەرەدانا بنگەهێ‌ لالش ل دهۆكێ‌ كر

Lalish Duhok