شبكة لالش الاعلامية

ڤيان ده‌خيل:داخوازێ ل حكومه‌تا عێراقێ دكه‌ين دانوستاندنان لدۆر كه‌يسا گرتيێن ئێزدى لگه‌ل وه‌لاتێن دراوسێ بكت

ڤيان ده‌خيل:داخوازێ ل حكومه‌تا عێراقێ دكه‌ين دانوستاندنان لدۆر كه‌يسا گرتيێن ئێزدى لگه‌ل وه‌لاتێن دراوسێ بكت

باسنيوز:

ژنە چالاکوانێکی کوردی ئێزدی و ئەندامی خوولی پێشووی عێراق داوا دەکات حکوومەتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆ لە بارەی کەیسی ژن و کچە کوردە ئێزدییە رفێندراوەکان بکات.

ڤیان دەخیل، ژنە چالاکوانی کوردی ئێزدی و پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، راگەیاندووە: رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کاتی داگیرکردنی شنگال لە مانگی 8ـی 2014، دەستی بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی شنگال و رفاندنی ژن و کچانی کوردی ئێزدی کرد.

ڤیان دەخیل هەروەها رایگەیاندووە: بەشێک لە چەکدارانی داعش لەگەڵ ژن و کچە کوردە ئێزدییەکاندا، کە لە کاتی رفاندنیان منداڵ بوون، دوای ساختەکردنی ناسنامە بۆ خۆیان و ژن و کچە کوردە ئێزدییەکان، بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵاتوون.

ئەو ژنە چالاکوانە کوردە ئێزدییە داوای لە حکوومەتی عێراق کرد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆ لە بارەی کەیسی ئەو ژن و کچە کوردە ئێزدییە رفێندراوانە بکات، بۆ ئەوەی چەکدارە تاوانبارەکانی داعش بدۆزرێنەوە و ژن و کچە کوردە ئێزدییە رفێندراوەکانیش رزگار بکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سزایێ سێداره‌دانێ بۆ داعشیه‌كێ بكوژێ ئێزدیان ده‌ركه‌فت

Lalish Duhok

سوپاسیا بنگەهێ‌ لالش دكن بۆ چاپكرنا پەرتۆكا كارەساتا شنگال

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش دستپێشخه‌ريه‌ك بۆ هاريكاريكرنا قوتابيێن شنگالێ راگه‌هاند

Lalish Duhok