ڤيان دهخيل:پشتى ههلبژارتنان ب سەدان گەنجێن شنگالێ دهست ژ گرۆپێن نهياسايى بهردايه
باسنيوز:
ڤیان دەخیل، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شنگال، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (باسنیوز) ڕایگەیاند دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئەو گەنجانەی خەڵکی شنگال کە لەلایەن هێز و گرووپە نایاساییەکانەوە هەڵخەڵەتێندرابوون، پەشیمان بوونەتەوە و هەتا ئێستا سەدان گەنجی ئێزدی وازیان لە ئەندامەتیی ئەو گرووپانە بەر داوە”.
(باسنیوز) خەڵکی شنگال چییان دەوێت؟
ڤیان دەخیل: “خەڵکی شنگال لەم هەڵبژاردنەدا دڵسۆزیی خۆیان بۆ پارتی نیشان دا و دەیانەوێ ڕەوشی شنگال وەک کاتی بەر لە ساڵی 2014 بگەڕێتەوە، هاوکات پارتی بگەڕێتەوە سنوورەکە، چونکە سەرەڕای گوشاری گرووپە چەکدارەکان لەسەر خەڵکی شنگال و ڕێگری و بەربەستەکانیان، کەچی خەڵکی شنگال ئەو گوشارانەیان قەبووڵ نەکرد و بە دەنگدان بە پارتی دا و شکستیان بە هەموو گرووپ و لایەنە ناشەرعییەکان هێنا و ئەمەش پەیامی خەڵکی شنگالە، ئەوان خوازیارن هەموو گرووپەکان ناوچەکە بەجێ بهێڵن”.
(باسنیوز) لە هەڵبژاردندا پەیامی خەڵکی شنگال بە روونی دەرکەوت و داوای چوونە دەرەوەی ئەو گرووپانە دەکەن، ئەی ئێوە لە پەرلەمان چۆن کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن؟
ڤیان دەخیل: “ئێمەش لە پەرلەمان هەموو هەوڵێک دەدەین کە شنگال بگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەرلە ساڵی 2014 ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێد و شوێنی ژیانی خۆیان و بارودخۆی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە و خەڵک کاتێک دەگەڕێنەوە هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن، ئێمەش لەسەر بنەمای پەیامی ڕوونی هاووڵاتییانی شنگال کە روون و ئاشکرایە و کە هەمان چۆڵکردنی شنگالە لە هێز و گرووپە چەکدارەکان و لە پەرلەمان بە جدی کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین”.
(باسنیوز) دوای هەڵبژاردن چ شتێک بۆ گەنجانی شنگال ڕوون بووەوە، ئایا لەمەودواش گرووپە نایاساییەکان هەوڵی بەلاڕێدابردن و هەڵخەڵەتاندیان دەدەن؟
ڤیان دەخیل: “پێشتر زۆرێک لە گەنجانی شنگال لەلایەن ئەو گرووپە نایاساییانەوە هەڵخەڵەتێدراون، بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بەتەواوی پەشیمان بوونەتەوە و سەدان گەنج لە ڕیزی ئەو گرووپانە کشاونەتەوە و پەیوەست بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون. ئەمەش پەیامێکی گرنگە بۆ هێز و گرووپە نایاساییەکان و دەرکەوت کە ئەو گەنجانە بە ویست و ئامانجی خۆیان نەبوونەتە ئەندامی ئەو گرووپە نایاساییانە و ئێستاش ئەوە بووەتە باوەڕ لای گەنجانی شنگال کە تەنیا پارتی دەتوانی ئاوەدانی و تەناهی لە سنووری شنگال دابین بکات و پارێزەری مافی کوردانی ئێزدییە. بۆیە من وای دەبینم کە خەڵکی شنگال لە داهاتوودا هەموویان واز لە ڕیزەکانی ئەو گرووپە نایاساییانە دەهێنن و پێویستە هەر لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە بە زووترین کات ئەو گرووپانە سنووری شنگال ەبجێ بهێلن”.
(باسنیوز) ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر بڕیاری خەڵکی شنگال چییە؟
ڤیان دەخیل: “پێویستە پێویستە ئێمە زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق کە ویست و داخوازی سەرەکیی خەڵکی شنگال ئەوەیە پارتی بگەڕێتەوە سنووری شنگال، چونکە لە هەڵبژاردندا خەڵکی شنگال ئەوەیان سەلماند و پێویستە ڕێز لە بڕیاری خەڵکی بگیرێت، کاتێک دەنگی کاندیدەکانی پارتی لە شنگال زیاتر لە دەنگی لایەن و حزب و گرووپەکانی دیکەی ناو شنگال زیاترە، ئەوە پەیامێکی زۆر گرنگە بۆ هەموو کۆمەڵگەی جیهانی کە خەڵکی شنگال دەیانەوێ پارتی بگەڕێتەوە دەڤەرەکە و گوشار بخاتە سەر گرووپە نایاساییەکان لەو سنوورە دەربچن و واز لە خەڵکی ناوچەکە بهێنن و دان بەوەدا بنێن کە شنگال کوردستانییە و پێویستە دەسەڵاتی شەرعیی شنگال دیسان بۆ خودی شنگالییەکان بگەڕێتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
