شبكة لالش الاعلامية

گەشەپێدانا جڤاکی ل دهۆكێ:ل بزاڤان داين بۆ دابینکرنا مووچەيه‌كى بۆ زارۆكێن ئێزدی

گەشەپێدانا جڤاکی ل دهۆكێ:ل بزاڤان داين بۆ دابینکرنا مووچەيه‌كى بۆ زارۆكێن ئێزدی
دهۆک -KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک دەڵێت: ”بەدواداچوونێکی زۆرمان کردووە و بەخۆشحالییەوە توانیومانە شوێنێکمان تایبەت بە منداڵە ئێزدییەکان هەبێت، ئەویش لە کۆمەڵگای شاریایە، هەموو ئەو منداڵانەی یەتیم و سێوی کە دایک و باوکیان لە دەستی داعشدا ژیانیان لەدەست داوە و کەسووکاریان نییە لەوێ هەموو کارەکانیان ڕێک دەخرێت و باری دەروونییشیان تەئهیل دەکرێت و هەمووشیان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵە.”

شێرزاد حەسەن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”هەموو ئەو منداڵە ئێزدییانەی لە بەرنامەی ئێمەدان، توانیومانە خۆراکیان بۆ دابین بکەین و کەیسی منداڵانی ئێزدی بەدەستمان گەیشتووە و ئەو منداڵانەی ئاگامان لێیانە ناویان لەلای ئێمە تۆمار کراوە و داواشمان لە وەزارەتی دارایی کردووە بۆ هەر یەکێک لەو منداڵانە مووچەیەکی ڕەمزی دابین بکرێت و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی وەزارەتین.”

دەشڵێت: ”سەبارەت بە هەندێک لەو منداڵانەی ئیش دەکەن، بەتایبەت ئیشە قورسەکان، کەیسی ئەوانەمان بەدەست گەیشتووە، بەتایبەت منداڵە ئێزدییە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش و توانیومانە خولیان بۆ بکەینەوە و تەئهیلی بکەینەوە و ئەو جۆرە توندڕۆییە نەهێڵین.”

گوتیشی: ”ئێستا پرۆژەیەکمان هەیە بە ناوی (ادارة الحالە) لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف بۆ ئەو منداڵانەی کە هیچ داهاتێکیان نییە، یان ئەوانەی کارە قورسەکان دەکەن، بەدوای ئەو منداڵانەدا دەگەڕێین و دەیانخەینە نێو پرۆژەکانمانەوە، بەتایبەت ئەمە بەربڵاوە لەنێو منداڵە ئێزدییەکاندا.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“ئیرۆ سالرۆژا دامەزراندنا بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ باعەدرێ‌ ب چەندین چالاكیان هاتە ساخكرن”

Lalish Duhok

ل باشیکێ سێ زارۆكا ژبه‌ر په‌قينا گوللە ھاونه‌كێ گیانێ خۆ دەستدا

Lalish Duhok

“شنگال بوويە جيێ هێزێن نه‌یاسایى”

Lalish Duhok