سەرۆك بارزانی: شێخ شامۆ كەسایەتییەكێ كوردپەروەر و نیشتمانپەروەر بوو
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-01-2022 شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ، سەرۆکی بنکەی رۆشنبیریی لالش دوای 20 رۆژ تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئەنقەرە، پایتەختی تورکیا گیانی لەدەستدا.
بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانییان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “شێخ شامۆ كەسایەتییەكی كوردپەروەر و نیشتمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.”
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، “سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی لە بنكەی لالش و تەواوی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.
هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، شێخ شامۆ کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری دیاری ئێزدییەکان بوو و خزمەتێکی بەرچاوی دۆزی گەلی کوردی کردووە و هەردەم هەوڵی پاراستنی ماف و داواکارییەکانی کوردانی ئێزدی کردووە.
شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ لە ساڵی 1966 لە کۆمەڵگەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێل لەدایکبووە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بنکەی رۆشنبیریی لالش، شێخ شامۆ، ئەندامی خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزدییان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی